داوای ئەحمەد لە شێخی بۆ ئەوەی ماینەکەی لە ئەسپەکەی بکێشێ

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  685 مشاهده
ئەو خانی نەبەز، کوتی بە خایین
لەو ئەسپەیە بۆم بکێشە مایین
بیبێ کە لە ئەسپی ئێوە جانوو
دەیبەسمەوە هەر لە ژووری خانوو
نابێ ئەوە دەربچێ لە دەستم
تا ماوە بە جۆی دادەبەستم