بەتەڵەببوونی ماینی ئەحمەد ئاغا و پڕماندنی ئەسپی شێخی

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  546 مشاهده
سەرگەرم کەوا لە قاوە و نان
بوو، شێخ دەگەڵ جوانی میهمان
ئەسپێکی وەهایی بوو حودوودە
بۆ بایی شەماڵ بوو، ڕموودە
پێشی نەدەدا بە با لە ڕێدا
بەحری بە نەژاد بوو لە جێدا
کوێتی ڕەش و بەرز بوو دەماغی
وەک دێو و درنج و غوول، یاغی
پڕماندی و کەوتە کۆڕە کۆڕە
ڕووی کرد لە مایین ئەو بە مۆرە
سمکۆڵی دەکرد ئەو لە خۆڵێ
دەیکردەوە حیلە پڕ بە دۆڵی
مایین بوو بە فاڵ، جا لەبۆیە
ئەو ئەسپە زەلامە ڕووی ئەبۆیە
زنجیر و کەمەند لەو کراوە
لەو جێگەیە ئەسپ لابراوە