وەڵامی شێخی عارەبان
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
1 دقیقه
747 مشاهده
دەیداوە وەڵام وا بە میری
ئەی لاوە دیارە تۆ کە ژیری
ئەو مایینە چاکە من دەکەم چاک
لەو ئەسپەیە ئەی مرۆیی دڵپاک
بەو کارە دڵی ئەتۆ دەکەم خۆش
گەر چوویەوە من نەکەی فەرامۆش
با لەو دەمە خۆشەدا کە مەستین
مەرجێکی لە بەینی خۆ ببەستین
هەردوو بە گرەو وڵاغ بێنین
دەسمان بە دارە هەڵتەکێنین
هەرکامە ببێ بەرەندە بە گرەو
سواری، ئەو هەر شیاوە بۆ ئەو
ئەو شادی و بەزم و ئەو هەرایە
دڵخۆشیە کاکە لەو چیایە
چۆم شادیە ئاوەت و مەبەستم
کەی مەرج لەسەر شتێ دەبەستم
خۆڕاییە ئەی برا گرەومان
دەرمانی غەمانە غار و هەومان
بەو مەرجەیە تۆ ببێ کە ڕازی
دەیکەینە بە گۆو و تەقڵەبازی
دڵڕەنج مەبە تۆ لە من بە مەرجێ
هەڵناگرێ مەرجێ ئی مە خەرجێ
بەو مەرجە و بەو قەرارە ئاغا
دەیکردەوە ئەو گوڵ و دەماغە