مزگێنیدانی سوارێک بە میرسۆفی

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  742 مشاهده
یەک ڕۆیی بە سەر ڕەو و بە یەلغار
تا خانێ هەر ئەو بکا خەبەردار
لەو هاتنی قافڵە و وەزیری
مزگێنی وەها دەدا بە میری
دەیگوت ئەوە ئەحمەدی جوانت
گوڵغونچەیی باغ و بێستانت
چەن لاوی لە خزمەتا سوارە
وا هاتەوە خاوەنی قەتارە
سەرکردەیی قافڵەش وەزیرە
هێنایەوە ئەو جوانە ژیرە
یەک مەنزڵی ماوە بێنە ئێرە
مزگێنییە بێ لە ئێوە خێرە