با بینەوە سەر وتاردانی پادشای بەبە لەبارەی نەخوێندەواران

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  821 مشاهده
قەوم و نەتەوەی کە بێ سەوادە
دەسوێتەوە هەر وەکوو لبادە
ئەو جێگە جنێوی ناکەسانە
چۆن بێ دەم و بێ پەل و زمانە
لە ژیانی بە دوورە بەشخوراوە
لێدان بە قامەتی بڕاوە
خۆناگرێ یەک دەم ئەو بە پێوە
داخی کە لە چەندە لاوە پێوە
زیندانە مەکان و مەنزڵی ئەو
دەسبەندە هەڵاڵە و گوڵی ئەو
چۆن کورد دەکا سڵەی لە زانین
هەر بۆیە بە بێ غەم و بەڵا نین
دەستێکی ئەوەندە شت نەزانن
دەروێش و گەدایی شێخەکانن
هەر خاکێ کە میللەتی نەزانە
جێ سەنگەری حەستەمی دزانە
لەو جێگەیە شێخ بۆتە تووتڕک
لەو دێیە خەلیفە دێ بە جیفڕک
دەروێشە بە موویی زۆر و چڵکن
گوێ کوڵکن و سەر دزێو و تووکن
بەو شێوە و دیمەن و قەوارە
وەردەگرێ بە دەس لەوانە پارە
قەومێ کە نەزان بن دیارن
بێ وازن و ملکەچ و هەژارن
هەرکەس کە لەبن عەبایی دینی
دەسدا لە گەلی بە نائەمینی
ڕیسوایە لە نێو گەل و وەڵاتە
ئەو دوورە لە خوێندن و خەباتە