تەگبیری سەرۆک کافرەکان بۆ لەبەینبردنی پێغەمبەر
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
2 دقیقه
816 مشاهده
کافر کە چییان بۆ نەدەکرا
دەسیان لە فریو و فێڵ دەبرا
بووجەهلشخص وەهایی کرد تەگبیر
گەر دەس بدەنە تیر و خەنجەر و شیر
ببڕن سەری پێشەوایی دینی
با تام لە دینە ئەو نەبینی
ئەو گەورە لە عەرز تا بمێنێ
لەو دینەیە تۆو هەر دەچێنێ
گەر وایە دەبێ گۆوی بدێرن
هەر دەستە یەکێکی هەڵبژیرن
ئەو لاوی بە سام و گورج و گۆڵە
نەک لەوهە کە تەمبەڵ و گڕۆڵە
مو زورە لە کەو درێ لە بۆ شەڕ
بدرێ وەدەسی ئەوانە خەنجەر
بۆ ئەحمەدی ئەو بچن لە شەودا
کاتێ کە کە لە نێو غورایی خەودا
وا ڕووی لەوێ بکەن نەزانی
ببڕێتەوە شاڕەگی ژیانی
کەللەی کە بڕا بە شیری هەموان
کەی تۆڵە دەسندرێ بە خزمان؟
بۆ تۆڵەیی خزم کەی دەوێری
چاوێکی بە ئێمەدا بگێڕی
چۆن دەستەیی ئێمە زۆر و بۆرە
بۆ وانە دەبینە سۆ و خۆرە
لەو مەرج و لە کەین و بەینی کوففار
دەکرایەوە پێشەوا خەبەردا
جوبریلە بەوی وەها دەفەرموو
ئەی سەروەرە تۆ لە مەککە لاچوو
ئەو شارە کە پڕ سەفا و خۆشە
بۆ ماوەیە چاوی لێ بپۆشە
ڕێ بگرە بڕۆ بەرەو مەدینە
جێ سنگەرە بۆ سوپایی دینە
حەیدەر بەرە بێ نووینە ئەو شۆ
با وەرکەوێ ئەو لە جێگەکەی تۆ
هەر ئەو شەوە حەیدەری هەڵستاند
هێستایی لە جێی خۆیی دەنوواند
دەرکەوت بە شەو لە شارە سەردار
ئەو خۆیی لە کەژ دەنا لە یەک غار
ئەو غارە کە نێوەکەی حیرا بوو
لەو کێوەیە بۆ نەبێ قەڵابوو
بووبەکرشخص برای بوو لە غاری
لەو ژوورەوەیە ئەو دەبوو بە یاری
ترسی کە لەوێ لە دوژمنی بوو
جۆلاتەنە زارەکەی تەنی بوو