وەڵامی پێغەمبەر بۆ کافرەکان

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  914 مشاهده
گەر نوێنەر و گەورە نۆکەری بوت
ئەوهەی بە محەممەدی عەرەب گوت
قورئاناعلام خووین و خاوەنی بانگ
دەیفەرموو کە خۆر و هەم کوورەی مانگ
لەو جێگە بنێنە هەر دوو دەستم
هەر وادەبم هەر خودا پەرستم
لا نادەم ئەلەو مەرامە بۆ خۆم
گەر لێرە بە بارە کۆ وەکەن بۆم
پێغەمبەری یەک خودایی بەرزم
لەو گەورە دەترسم و دەلەرزم
گەر پشت و پەنایی من خودا بێ
ترسم نییە چون بەڵایی نابێ