شیکردنەوەی دنیا و مەئالی

از کتاب:
خەزنەی جەواهێر
اثر:
ملا احمد قاضی پنجوینی (1920-1983)
 3 دقیقه  752 مشاهده
عومری تەبیعی شەت و سێ ساڵە
تا پانزەی مەعلووم ئینسان مناڵە
بیست و چواریشی لە باقی شەوە
عالەمی غەفڵەت بێهۆشی و خەوە
دوازدەشی ئێش و دەرد و نەخۆشی
بێتاقەتییە و غەم و پەرۆشی
باقیشی کە وا پاکە لەمانە
تێکەڵی لێڵی فکری ژیانە
ئانیکێش ئەمین نییە کە نەمرێ
یا دەردی مردن کوتووپڕ نەگرێ
دنیایە ئەونە پڕ لە جەفا بێ
یارێکی وا بێمیهر و وەفا بێ
هەر کەسێ ئاشنا بەو جۆرە بگرێ
نیسبەتی عەقڵی حەیفە لێ بدرێ
ئەگەر ئەو شەتەش ببێ بە سەد ساڵ
بێکار و بێغەم مەسروور و خۆشحاڵ
مادام کە تاڵی فەنای لە پاشە
عاقڵ هەق ئەڵێ بێ ڕەبتی باشە
تامی ئەو قسە زۆر خۆشە لەلام
ئەم دنیا خەوە و عەیشی ئیحتلام
زانا کە وەختێ جیهانی ناسی
دەس لە عەلاقەی بڕی بە ڕاسی
چون زانیی کە جێی موسافرەتە
بۆ وەتەن موحتاج بە تیجارەتە
عومریش سەرمایەی هەر نەفەرێکە
نەفەسیش هەر یەک وەک گەوهەرێکە
گەر قازانج بکا ئەم تیجارەتە
عەیشێکی یەکجار بێنیهایەتە
وەگەر زەزەر کا و شەقا و حیرمانە
پەنا بە لوتفی خودا لەمیانە
چون هەر نەفەسێ کە دێت و ئەڕوا
ئەتوانین لەفزێ تەواو کەین لەوا
ئەگەر زیکری بێگەوهەری وایە
بۆ سبەی چاکتر لە گشت دنیایە
وەگەر ئەو نوتقە شەرعەن خرابە
پشکۆیەکە بۆ سبەی عەزابە
گەر موباحیش بێ بۆ ڕۆژی مەحشەر
وەک گڵمۆتیکە بێنەفع و زەرەر
فەرموویە حەزرەت ئەترافی جەننەت
دەورە دراوە بە جەهد و میحنەت
ئاگریش دیسان دەورە دراوە
بە شەهەوات و مەیل و هەواوە
جاهیلیش دەستی عەقڵی کۆتایە
زەننی وەک وەهمی پەپوولە وایە
کە وەتێ بە شەو چرا ئەبینێ
بە دەورەدانی خۆی ئەسووتێنێ
مەعلوومە کە ئەو خۆ سووتاندنە
سەبەبی وەهمی غەڵەت بردنە
وەها ئەزانێ ئەو هۆدە تەنیا
تاریکە وەرنە هەتاوە دنیا
ئەڵێ ئەو گڕە کونی دیوارە
ڕووناکی ڕۆژی لێوە دیارە
مەیلی بە گەشی فەزای هەتاوە
هەر خۆی لێئەدا و دێتەوە دواوە
هەموو کەڕەتێ ئەڵێ دووبارە
نەمپێکا بەڵکوو دەرچم ئەمجارە
ئەم بەسەزمانە هەروا بە عەبەس
خۆی بە دەستی خۆی ئەکا بە قەقنەس
ئینسانیش هەروا شەوقی ئارەزوو
ئەبینێ و پەلاماری ئەدا زوو
کوێرە دەرکی ئەو نەفسە چڵێسە
کە دوایی ئەو گڕ و بڵێسە
بۆیە فەرموویە «سيدالانمعربی»
«عليه الف آلاف السلامعربی»
کەمەرم گرتوون بۆ ئەوە ئێوە
نەکەونە گڕی پڕ بڵێسەوە
کەچی ئێوە هەر پەپوولە ئاسا
هەڵئەوەرنە ناو ئاور لە پەسا
زانا ئەمانە تەعەققول ئەکات
تا لە پڕ لەلای تەمەسسول ئەکات
بە پێرێژنی فەرتووت و کەوتوو
بێمیهر و سوبات قەبیح و بەدخوو
وەها لە وەزعی ڕقی هەڵئەسێ
فەرمووی تەڵاقی ئەدا سێ بە سێ
دڵ خاڵی ئەکا لە مەحەببەتی
دائەنێ کوڵی غەم و میحنەتی
هەوێی ئاخیرەت کە لێی تۆرابوو
لەبەر حوببی ئەم مەیلی گۆڕابوو
ئاشت ئەبێتەوە دێتەوە بۆلای
ئارایشت ئەدا ماڵێ لە مەولای
ئەمما تاقمێ عولوی هیممەتیان
قووەی پەروازی بازی غیرەتیان
ئەگاتە جێیە سەفینەی عوقول
لە مەوجی حەیرەت دێتە گێژ و خول
دنیا و ئاخیرەت ئەنێنە لاوە
ئەچن بە سەروەخت عەشقی مەولاوە
مەشهوورن لە ناو ئەهلی ئەم دنیا
بە ئەهلی عیرفان یا بە ئەولیا