بەشەر نووستووە مرد بەخەبەر دێ

ایحب احدکم ان یاکل لحم اخیه میتا فکرهتموه
از کتاب:
خەزنەی جەواهێر
اثر:
ملا احمد قاضی پنجوینی (1920-1983)
 2 دقیقه  690 مشاهده
تۆ وا بزانە لە زەمانی زوو
سوڵتانێ کوڕێ تاقانەی هەبوو
کوڕێکی نەجیب جوان و باجەمال
فامییە و زەریف تەمەن هەژدە ساڵ
وا ڕێکەوت جارێ ڕۆیشت بۆ سەفەر
دیبووی لە ڕۆمامکان کچێکی قەیسەر
لەگەڵ بینینی بە یەکەم نەزەر
عەشقی ئەو کچەی بێحەد چووە سەر
هاتەوە وەختی زۆر بەسەر نەبرد
حاڵی خۆی لە بۆ باوکی بەیان کرد
قەیسەریش پرسی کرد بە کچەکەی
ئەگەر بەو کوڕەت بدەم حەز ئەکەی
جوابی دایەوە کە پێی ڕازییە
ئەمجارە ئەویش کچەکەی دایە
وەختێ کە ئیشی گشت بڕایەوە
باوکی کچەکەی بۆ گوێزایەوە
کوڕەکە شەوێ شەرابی نۆشی
قەسدی کرد بۆ لای کچ بە سەرخۆشی
تا بەینێ ڕۆیی دی ڕووناکییە
ڕووی تێکرد گوایا هۆدەی بووکییە
چووە ژوورەوە و سەیری کرد یەکێک
لێی ڕاکشاوە لەسەر دۆشەکێک
کوڕیش بە خەیاڵ مەستی و سەرخۆشی
دەستی لە مل کرد بە خۆیو گۆشی
دەمی لە دەم نا لێوی هەڵمژی
توند دەستی ئاڵاند بە زوڵف و قژی
بەم فکرە کە ئەم عارەق و ئاوە
وا بە ڕوویی بووک و عەتر و گوڵاوە
تا تلووعی کرد هەر بەو خەیاڵە
ئەو کوڕە ماوە لەسەر ئەو حاڵە
کە تلووعی کرد هۆشی هاتەوە
خوا لە هیچکەس وا ڕۆژ نەکاتەوە
بینی کە ئەم جێ و ئا ئەم عەرووسە
مردووی کە نەشتەی خەیلێ مەجووسە
خۆی دی سەراپای گشت هەڵکشاوە
لە خوێن و زوخ و لیک و ڕشاوە
ئەو هەڵمژینە کە پێی گوڵاو بوو
گشت ڕشانەوە و لیک و زوخاو بوو
دەبێ لە قیزا مەمرە لە تاوا
کە خۆت ببینی لە حاڵی ئاوا
دیسان لە عەینی ئەم حاڵە پەرتا
شا و دەستەی ئەعیان گشت بێن بەسەرتا
لە دنیاش هەرچی لە شەهەواتە
حەرام بێ و بیکەی وەک ئەوە واتە
غەیبەتت کردووە یا گوێت گرتووە بۆی
کە مردی گۆشتی مردووە ئەیخۆی
مەگەر بە تۆبە نەجات بێ لە دەس
شوومی بەدخوویی و جەزای کردەی نەفس
يا ربنا البر احسن اليناعربی
وامح ذنبنا و تب عليناعربی
و فرج عنا الكرب و الزحمهعربی
واتنا من لدنك رحمهعربی