تەمسیلی تەسخیری عەقڵ بۆ نەفس

از کتاب:
خەزنەی جەواهێر
اثر:
ملا احمد قاضی پنجوینی (1920-1983)
 4 دقیقه  862 مشاهده
دوو عالەم هەیە هەر دووکی حەقە
عالەمی ئەمر و عالەمی خەلقە
عالەمی خەلق بە تەدریجییە
عالەمی ئەمر فەوری و فوجئییە
عالەمی حەلق وەک ئەعزای منداڵ
کە تەکمیل ئەبێ بە یەک نیوەسال
عالەمی ئەمر وەک ڕۆح کوتووپڕ
ئەچێ بە بەریا کچ بێ یاکوو کوڕ
ڕۆح لە لەتیفەی عالەمی ئەمرە
دوو مەعنا لەم و عەقڵ و دڵ بگرە
مەحاڵە بۆ غەیر ئەربابی فتوح
مونکەشف ببێ حەقیقەتی ڕۆح
موجەڕڕەدێکە عائید بە خوایە
موساحە و تەقدیر بەسەریا نایە
ئەمما مەنبەعی ڕۆحی حەیوانی
وا لە نێو تۆتۆی قەلبی جیسمانی
ئەم بۆ غارێکە بێ غایەت لەتیف
گەیاندبێتی گەرمی دڵ زەریف
بەهۆی لێدانی ڕەگەکانەوە
بۆ بەدەن دێتە جەرەیانەوە
فەیزانی نووری حەواس و حەیات
وەک ژووری ڕوونە لە شوعلەی چرات
ڕۆح بەم دوو مەعنا گەلێکیان فەرقە
چون ئەم لە ڕیزی عالەمی خەلقە
مەقسوودی دوکتور لە ڕۆح ئەمەیە
ئەمیش خارجی باسی ئێمەیە
ئەمر لەتیفە و لای خودا شەریف
وەلیکن خەلق پەسترە و کەسیف
خوا نسبەتی خەلق وەلای خاک ئەدا
وەلێ ئەمر لای زاتی پاک ئەدا
بۆ جسم ئەفەرمووی خەلقم کرد لە گڵ
«نفخت فية من روحیعربی» بۆ دڵ
جا کەسێ عەقڵ بدرێتە دەستی
تا تەکمیلی کا بە خوا پەرەستی
کەچی ئەو ئەمرە کەریمە تەسلیم
بکا بە نەفسی ئەممارەی لەئیم
ئەویش بە کردەی زۆر نامولایم
بیهێنێتە خول وەک غوڵام دائیم
مەعلووم ئەحواڵی شەخسی وا سبەی
لەم میساڵەوە زەریف تێئەگەی
پادشایەکی مەهیب و جەسوور
بە سام و بە دەس قەدیر و غەیوور
هەر کوڕێکی بوو زۆری خۆش ئەویست
جاهـ و جەلالی بێ ئەو نەدەویست
لە بۆ تەحسیلی عیلم و سیاسەت
بۆ وەرگرتنی عەقڵی ڕیاسەت
بۆ تەعلیماتی دەستوور و ئاداب
موعەللمێکی بۆ کرد ئینتخاب
زۆر بە ئەمانەت کوڕەی دا دەستی
تا تەربیەی کا وەفقی پێویستی
خەڵاتی کرد و وەعدەشی دایە
هەر وەخت ئەم کوڕەی گەیاند بە پایە
جائیزەی باتێ و لەگەڵ ئەوەشا
بیکا بە یەکێ لە هاوسەری شا
شازادەی وەرگرت مەسروور و خۆشحاڵ
پێکەوە هەر دوو چوونەوە بۆ ماڵ
ئەو مانگانەش لە تەرەف شاوە
مەبڵەغی زۆریان لە بۆ بڕاوە
موعەللیم لەگەڵ کوڕەی بردەوە
بیری دوا ڕۆژی هیچ نەکردەوە
ئەم کوڕە هەشت نۆ دە ساڵەی هێنا
باری زیللەت و بێگاری لێ نا
لە باتی هەموو تەربیە و تەعلیم
شەو و ڕۆژی بۆ دانا بە تەقسیم
دەفعەیە ئەینارد بۆ ئیشی بازاڕ
جاری تر بۆ کەژ لە بۆ کۆڵە دار
ساتێ ناو ماڵ و حەوشی ئەماڵی
دەمێ لەلە بوو لە بۆ مناڵی
خولاسە هەتا موددەتی دە ساڵ
ئەم کوڕەی ڕاگرت لەسەر عەینی حاڵ
لە پاش ئەم موددە کە حەق وەهایە
کوڕ تەخەڕڕوج کا و بگا بە پایە
شا بە هیواوە چوو بۆ سەردانی
لەگەڵ وزەرا و گەلی ئەعیانی
وەخەێ شەهریار گەیشتە جێگا
گوللەی ئەمەلی سەیدی نەپێکا
وەلیعەهدی دی و نەختێ بۆی ڕوانی
جەمیعی حاڵ و ئەوزاعی زانی
جا ئەبێ قەهری ئەم پادشایە
چۆن بێ لە دەرحەق ئەو بێوەفایە
خۆم بەم میسالە چاکم حاڵییە
لە گوڵی وەفا باغم خاڵییە
ئیتر سا منی لە چاکە بەری
کە کردەم دوایی نایە زەرەری
باوەڕم وایە تۆ موقتەدیری
بە مەغفرەت و بە چارەسەری
عیلاجم لە چەنگ نەفس و لە گوناهـ
عەفووم بفەرموو «يا من هو اللهعربی»
لەسەر ئەسبابی ڕەزات بەردەوام
تۆفیقم بدە «يا رب الانامعربی»
لە ساحەی ڕەحمەت قەد دەرم مەکە
مەهتووکی دنیا و مەحشەرم مەکە
مەئیووسم لە خۆ و لە کردەوەی خۆم
تەنها بە هیوای عەفوو و لوتفی تۆم