نە وەک هەر چاوی مەستە خۆشی هەر مەست
از کتاب:
دیوانی مەحوی
اثر:
محوی (1836-1906)
1 دقیقه
5274 مشاهده
نە وەک هەر چاوی مەستە، خۆشی هەر مەست
بە لا دا دێ، کە دێ، وەک تورکی سەرمەست
لە حەجلەی ناز و ئیعزازی بە سەد ناز
خودا تو حافیزی بی، هاتە دەر مەست
بە دوویا شێخ و سۆفی مەستی عیشقی
لە ڕێیا کەوتوون مەستە لە سەر مەست
نیگاهی مەستی تا مەستانی ڕێ دا
نەما لەو جێگە ڕێگەی کەس لە بەر مەست
بنازم بەو پیاڵەی چاوی مەستە،
بە یەک پرشنگی عالەم سەر بە سەر مەست
لە بەر حوکمی نیگایا قاتە هوشیار
هەتا چاوی بکا بڕ، مەستە، هەر مەست
وتی: سەیری دەر و دەشتم نەماوە
لە چاوم مەوج ئەدا، پڕ دەشت و دەر مەست
بە جوزمەی ناوی ئەم ناوە بە چی بەم
بە نەشئەی ئەو بەشەر هەم بوالبشرعربی مەست
دەناسێ بادەکەیی، مەقسوودی حەشرە
دەڵێ: مەحویتخلص بنوو تۆ تا سەحەر مەست