بیرێک لە سەرەتای دروستبوون
از کتاب:
خەزنەی جەواهێر
اثر:
ملا احمد قاضی پنجوینی (1920-1983)
2 دقیقه
961 مشاهده
ڕۆژێ سەعاتێ بەر لە مردنت
بەر لە دەمی خاک بە سەر کردنت
بڕۆ لە جێیەک بێدەنگ و سروە
پارچەی ئەفکاری موفید بدروە
تێ فکرە یەک یەک هەر لە نەفسی خۆت
لە وەحشی سەحرا تا حەیوانی دۆت
لە دار و لە بەرد لە ئاو لە هەوا
لە ئاسمان و ئەوەی وا لەوا
گەر شووشەی عەقڵ و شعور نەڕێژی
شەربەتی شەهدی ئیمان ئەچێژی
لە نەفسی خۆتۆ بڕۆ بەرەوژوور
شەریف لە ڕەشید، ڕەشید لە غەفوور
ئەم «تسلسلعربی» ە زۆری پێ ناوێ
هەموو ئەچنەوە سەر ژن و پیاوێ
هەر وەها وەحشی و حەیواناتی دێ
بە نێر و مێیە نیهایەتیان دێ
سەبەبی چی بوو لە یەک مەکانا
دوو دوو دروست بوون لە یەک زەمانا
پێم بڵێ بۆچی وەکوو یەکەم جار
جگە لە دوو دووی زوو بە « استمرارعربی»
ئەم ئەرزە نەبوو بە کارگای ئیجاد
بۆ نەوعی حەیوان یا ئادەمیزاد
ئەو بۆ زوو نەبوو ئەمی تری دێر
ئەمە بۆ مێ بوو ئەوی تری نێر
بۆ پەیدا نەبوو ئەمیان لە تورکا
ئەویان لە نرویجمکان یا لە دانمارکامکان
لەو بەینا بۆچی هیچیان نەمردن
مانەوە لە بۆ «تناسلعربی» کردن
ئەنواعی حەیوان دوو دوو یەک بگرێ
ئەندامیان هەر وەک یەک دروست بکرێ
لووت هەر وەکوو لووت دەم بە وێنەی دەم
دەست و پێ وەک یەک بە بێ زیاد و کەم
گوێ هەر عەینی گوێ سەر بە میسلی سەر
ئەعزای دەروونیش هەموو وەک هی دەر
هەر لە یەک «عضواعربی» فەرقیان خراوە
نێری بەو مێیی بەمیان دراوە
ئەویش بۆ «صلاحعربی» یانێ زاو و زێ
ئەمە بوو بە نێر ئەوی تر بە مێ
جا گوایە ئیتر لە لاتۆ کەمە
کە ئەمە خەلقی خوای عالەمە