بیرێک لە سەرەتای دروستبوون

لە کتێبی:
خەزنەی جەواهێر
بەرهەمی:
مەلا ئەحمەدی قازی پێنجوێنی (1920-1983)
 2 خولەک  960 بینین
ڕۆژێ سەعاتێ بەر لە مردنت
بەر لە دەمی خاک بە سەر کردنت
بڕۆ لە جێیەک بێدەنگ و سروە
پارچەی ئەفکاری موفید بدروە
تێ فکرە یەک یەک هەر لە نەفسی خۆت
لە وەحشی سەحرا تا حەیوانی دۆت
لە دار و لە بەرد لە ئاو لە هەوا
لە ئاسمان و ئەوەی وا لەوا
گەر شووشەی عەقڵ و شعور نەڕێژی
شەربەتی شەهدی ئیمان ئەچێژی
لە نەفسی خۆتۆ بڕۆ بەرەوژوور
شەریف لە ڕەشید، ڕەشید لە غەفوور
ئەم «تسلسلعەرەبی» ە زۆری پێ ناوێ
هەموو ئەچنەوە سەر ژن و پیاوێ
هەر وەها وەحشی و حەیواناتی دێ
بە نێر و مێیە نیهایەتیان دێ
سەبەبی چی بوو لە یەک مەکانا
دوو دوو دروست بوون لە یەک زەمانا
پێم بڵێ بۆچی وەکوو یەکەم جار
جگە لە دوو دووی زوو بە « استمرارعەرەبی»
ئەم ئەرزە نەبوو بە کارگای ئیجاد
بۆ نەوعی حەیوان یا ئادەمیزاد
ئەو بۆ زوو نەبوو ئەمی تری دێر
ئەمە بۆ مێ بوو ئەوی تری نێر
بۆ پەیدا نەبوو ئەمیان لە تورکا
ئەویان لە نرویجشوێن یا لە دانمارکاشوێن
لەو بەینا بۆچی هیچیان نەمردن
مانەوە لە بۆ «تناسلعەرەبی» کردن
ئەنواعی حەیوان دوو دوو یەک بگرێ
ئەندامیان هەر وەک یەک دروست بکرێ
لووت هەر وەکوو لووت دەم بە وێنەی دەم
دەست و پێ وەک یەک بە بێ زیاد و کەم
گوێ هەر عەینی گوێ سەر بە میسلی سەر
ئەعزای دەروونیش هەموو وەک هی دەر
هەر لە یەک «عضواعەرەبی» فەرقیان خراوە
نێری بەو مێیی بەمیان دراوە
ئەویش بۆ «صلاحعەرەبی» یانێ زاو و زێ
ئەمە بوو بە نێر ئەوی تر بە مێ
جا گوایە ئیتر لە لاتۆ کەمە
کە ئەمە خەلقی خوای عالەمە