پێشەکی

لە کتێبی:
خەزنەی جەواهێر
بەرهەمی:
مەلا ئەحمەدی قازی پێنجوێنی (1920-1983)
 2 خولەک  915 بینین
جگم لە ئەخبار خارجی و سادق
سەبەب زانست بە حوکمی خالق
دوو حاسەی بینش هەیە بۆ بەشەر
یەکەم لە سینە دووەمیان لە سەر
حاسەی بینشی سەر ناوی چاوە
ئەمیتر یا دڵ یا عەقڵی ناوە
بەشی چاو تەنها چشتی «حس»ییە
دڵ مەعقولات و ئەمری قودسییە
غەڵەت نابینێ قەت چاوی سینە
بەڵام چاوی سەر زۆر غەڵەت بینە
مەسەلا چاوت ئەڵێ ئەستێرە
کەمترە جورمی لە یەک کولێرە
عەقڵ ئەڵێ نەخێر ئەستێرە بەرزن
زۆریان گەورەتر لە حەجمی ئەرزن
یا لە هەتاوا بتەوێ وەختێ
تاوێ بچیتە سایەی درەختێ
بە سێبەرەکە ئەڵێی وەستاوە
چاوت نابینێ بچێ بەولاوە
بەڵام چاوی دڵ ئەڵێ ئەو سایە
تاو لەگەل تاودا لە ڕۆیین دایە
یا ئەوەی کە وا وا لە قەتارا
ئەبینی وەستاو گشت وا لە غارا
وە یا خود ئینسان کەژ و کێو لە ئاو
بە عەینی خۆیان ئەبینی بە چاو
دڵ ئەڵێ هەر دوو غەڵەتی چاوە
ئەمیانە عەکسە ئەویش وەستاوە
چەن شتی تریش کە نەوتراوە
عەقڵ بۆ زانین چاو ساقی چاوە
کەوابوو ئیتر تۆ کە ئینسانی
پێویستە ئەوە بە دڵ بزانی
عالەم ئاوێنەی باڵا نومایە
هە وەک نەزەر لەو فیکریش لە مایە
گەر لادەی پەردەی غەفڵەت لەسەری
ڕێک دڵت بگری لە بەرابەری
لەو ئاوێنەدا تۆ بە یەقینی
«صانععەرەبی»ی «قديرعەرەبی» بە دڵ ئەبینی
فەموویە حەزرەت «عليە السلامعەرەبی»
بیر مەکەنەوە لە خوای عەللام
بەڵام فەرموویە «تفكرعەرەبی» لە خەلق
بکەن بۆ ناسین خەلاقی «مطلقعەرەبی»
وایە چون بە بێ واسیتە نەزەر
لە ڕۆژ نووری چاو ئەدا بە هەدەر
بەڵام گەر نەزەر لە تەشتێ ئاوا
لە ڕۆژ کەی زەرەر ناکەی لە چاوا
هەروا «تفكرعەرەبی» لە زاتی یەزدان
عەقڵ گێژ ئەکا و عاقڵ سەرگەردان
بە بێ واسیتەی نەزەر لە «مصنوععەرەبی»
فکر لە «صانععەرەبی» ئەمرێکە مەمنووع