بیرێک لە سوودەکانی زەوی
لە کتێبی:
خەزنەی جەواهێر
بەرهەمی:
مەلا ئەحمەدی قازی پێنجوێنی (1920-1983)
2 خولەک
957 بینین
ئینجا ئەم خاکە کە وای لە سەری
بڕوانە لە بۆ سوود و سەمەری
ئەوەی پێویستە بۆ وەزعی بەشەر
لە نەوت و لە خوێ لە زیو لە زەڕ
لە فلزياتعەرەبی هەرچیت پێ ئەوێ
تێیدا مەوجوودە پەکت ناکەوێ
هەڵقوڵێنی ئاو لەو بن بەردانە
هاژە هاژی لەو شیو و هەردانە
پاش بەینێ کە دێ یەک ئەگرێ و ئەڕوات
ئەبێ بە «شطعەرەبی» ێ وەک دجلە و فورات
هەر لە ئیبتدای خەلقی دونیاوە
ئەڕوات و پۆنگی نەهاتە دواوە
یا ئەوە ئەڕوا و مەحو ئەبێتەوە
یا عەینی ئەوە دیسان دێتەوە
هەر کامێکی بێ تەرتیبێ وایە
تەدبیری تەنها لایەق بە خوایە
خاک لە زەڕ و زیو، زیو و زەڕترە
چون ئەم بە پیت و خاوەن فەڕترە
عنصرعەرەبیی زەوی گەر خاک نەبوایە
وا نەرم و بە ئاو نمناک نەبوایە
تەڵا بوایە یا مس یا ئاسن
بێ کەڵک ئەماوە گاجووت و گاسن
ئەم «محصولاتعەرەبی»ە لەم دەشت و شاخە
ئەم هەموو میوەی بێستان و باخە
بە ئاوی باران یا خود کانیاو
هەر یەک بە وەختێ بۆمان دێتە ناو
بە هۆی ئەوەیە کە زەوی خاکە
کەوابوو ئیتر بزانە کاکە
ئەم تەدبیر و تەرتیبە عالە
دەستووری خوای ساحێب جەلالە