بیرێ لە سوودی ئیجادی هەور و هەوا
لە کتێبی:
خەزنەی جەواهێر
بەرهەمی:
مەلا ئەحمەدی قازی پێنجوێنی (1920-1983)
2 خولەک
845 بینین
ئەم هەوا کە وا پاک و لەتیفە
لابەری بۆن و پیس و کەسیفە
لە هەموو شتێ پێی موحتاجتری
ئەو نەبێ بە سێ دەقیقە ئەمری
بۆ سەوزی و درەخت «طيورعەرەبی» و حەیوان
سەبەبە لە بۆ نەشئو نومایان
«سائقناسناوی ئەدەبی»ی هەورە بو ئەو جێیانە
کەوا موحتاجی ئاوی بارانە
کەوابوو هەوریش هەوای پێ ئەوێ
کوێ وشک و دێمە ڕووی بکا لەوێ
هەر وەکوو ئەڵێن هەور «مكهربهعەرەبی»
نەوعێکی «سالبعەرەبی» نەوعێ «موجبعەرەبی»ە
هەردوو لە یەکتر «متنافرنعەرەبی»
بێ شک لە خۆوە قەت یەک ناگرن
هێزی با لە گشت لاوە پیا ئەگا
«تةلقيحعەرەبی»ی «موجبعەرەبی» لە «سالبعەرەبی» ئەکا
موئەییەدە بۆ ئەمە وازیحە
«ارسلنا الرياح لواقحعەرەبی» ە
لە دەریای هەوا ئەکەونە مەلە
ئەگەر «طيارعەرەبی»ە وە یا خود مەلە
هۆی گەیشتنی دەنگە لە بۆ گوێ
چ نزیک بە دەمچ دوور بە ڕادوێ
کێ بوو بزانێ بە غەیری خوا
کە بۆ ئەمانە پێویستە هەوا
حەرەکات هیچی بێ هەوا نابێ
هەواش بە خودا بێ خودا نابێ
ئەسباب بە پلەی ئیمان بزانە
بەوە «مسببعەرەبی» تەنها یەزدانە