بەیانی کەمێ لە سوودەکانی ڕۆژ
لە کتێبی:
خەزنەی جەواهێر
بەرهەمی:
مەلا ئەحمەدی قازی پێنجوێنی (1920-1983)
3 خولەک
1040 بینین
وا فەڕشی خاکت باش بۆ داخرا
ئەوەی پێویستە بۆت دروست کرا
بەڵام چی ئەکەی تۆ بە تاریکی
مەعلووم موحتاجی «اكتريكعەرەبی» ی
جا لەگەڵ عیبرەت سەرت هەڵبڕە
پەردەی ئەفکاری ژینت دادڕە
بڕوانە بۆ ئەم گڵۆپە جوانە
دوور و نزیکی لە لا یەکسانە
نە موحتاج بە ڕۆن نە بە بەنزینە
دایم کار ئەکا بە بێ مەکینە
نە دووکەڵ ئەگرێ پاک بکرێتەوە
نە هەرگیز ئەشکێ چاک بکرێتەوە
نە ئەوەندە نزیک کە کەس ببرژێ
نە هەندەش دوورە سەرما بیکوژێ
هۆی وشک بوونە بۆ «مرطباتعەرەبی»
زیاد لە ئەندازەی حەیوان و «نباتعەرەبی»
«فصولعەرەبی» ی شاڵ و ڕۆژ شەو هەر دوو
لە حەرەکەی ئەو تەولدیان بوو
لە وەزعی ڕۆژ و شەو لە ئینتیقال
پەیدا بوو بۆمان هەر چوار فەسڵی ساڵ
هەموو نیزامێ نەما تا ژیان
چاندنی توو و دار و درەختان
پشکوتنی گوڵ تەقینی کانی
ڕوانی دەغڵ و بەرهەمهێنانی
چەند سوودی تریش کە بێ ژمارەن
بە هۆی گەردش و سووڕی ئەم چوارەن
بڵێ بەو کەسە ئەڵێ ئەم ئەرزە
«منفصلعەرەبی» بووە لەو ڕۆژە بەرزە
پاش کوژانەوە لە «استنقاععەرەبی»ی
بە «تطورعەرەبی» ی خاڵ و ئەوزاعی
پەیدا بووە ئەم شەت و دەریایە
ئەم حەیوانات و درەخت و گیایە
ئەگەر لە خواوە پێت وایە ئەڵبەت
«فتقناهماعەرەبی»ت کردووە بە «حجتعەرەبی»
وەر لە خۆتەوە وەهمت واجووە
یا لە پێشینان وەهات بیستووە
وەهمی پەتیارەت پەتی چڕیوە
ئەسڵیشت کەونی هەر وەها دیوە
ئەی ڕۆژ ئەی هەوا و «اجرامعەرەبی» ی گران
کەی بوون لە چی بوون چۆن دروست کران؟
ئەم ڕۆژە یەکجار زۆرە «خواصعەرەبی»ی
کەمێکی نەبێ باقی ناناسی
دەرەجەی گەرمیی وایە تەئسیر کا
کەمێ لە ئاوی دەریا «تبخيرعەرەبی» کا
هەوا سەری خاو کۆی بکاتەوە
دیسان بە ئاویی ڕۆی بکاتەوە
بەسەر کەژ و کێو شیو و زەوی و زار
بۆ ژینی دەغڵ و درەخت و گوڵزار
جا بڕوانە بۆ ئەم هەموو سوودە
کە لە «مفازەعەرەبی»ی «كونعەرەبی»ا مەوجوودە
گەرمی بە ڕۆژ دان ئاو «تبخيرعەرەبی» کردن
بە هێزی هەوا تەم و مژ بردن
کۆ ببێتەوە و سەرکەوێ بە تاو
بۆ چینی سەردی هەم ببێ بە ئاو
کۆ کردنەوەی و سەرخستنی بۆ
تەبەقەی سەردی بە ئاو ببێتۆ
بێتەوە بۆ ئەرز لە چینی بەرزی
بە نەرمی و وردی لەگەڵ «تجزیعەرەبی»
سەرا و شیو و کەژ بە گوڵ نەخشین کا
هۆی ژینی چین چین ڕۆح لەبەر شین کا
هەر یەک لە جێی خۆی ئەدا شەهادە
لە سەر خالقی ساحێب ئیرادە
کە ئەم نیزامە پڕ لە حیکمەتە
دەرچووی کارخانەی عیلم و قودرەتە