بیرێ لە سوودی ئیجادی هەور و هەوا
از کتاب:
خەزنەی جەواهێر
اثر:
ملا احمد قاضی پنجوینی (1920-1983)
2 دقیقه
848 مشاهده
ئەم هەوا کە وا پاک و لەتیفە
لابەری بۆن و پیس و کەسیفە
لە هەموو شتێ پێی موحتاجتری
ئەو نەبێ بە سێ دەقیقە ئەمری
بۆ سەوزی و درەخت «طيورعربی» و حەیوان
سەبەبە لە بۆ نەشئو نومایان
«سائقتخلص»ی هەورە بو ئەو جێیانە
کەوا موحتاجی ئاوی بارانە
کەوابوو هەوریش هەوای پێ ئەوێ
کوێ وشک و دێمە ڕووی بکا لەوێ
هەر وەکوو ئەڵێن هەور «مكهربهعربی»
نەوعێکی «سالبعربی» نەوعێ «موجبعربی»ە
هەردوو لە یەکتر «متنافرنعربی»
بێ شک لە خۆوە قەت یەک ناگرن
هێزی با لە گشت لاوە پیا ئەگا
«تةلقيحعربی»ی «موجبعربی» لە «سالبعربی» ئەکا
موئەییەدە بۆ ئەمە وازیحە
«ارسلنا الرياح لواقحعربی» ە
لە دەریای هەوا ئەکەونە مەلە
ئەگەر «طيارعربی»ە وە یا خود مەلە
هۆی گەیشتنی دەنگە لە بۆ گوێ
چ نزیک بە دەمچ دوور بە ڕادوێ
کێ بوو بزانێ بە غەیری خوا
کە بۆ ئەمانە پێویستە هەوا
حەرەکات هیچی بێ هەوا نابێ
هەواش بە خودا بێ خودا نابێ
ئەسباب بە پلەی ئیمان بزانە
بەوە «مسببعربی» تەنها یەزدانە