دانانی بەهۆی قسەی ڕەخنەگران لە پێشینیان کە هەر ئایینپەروەر بوون

از کتاب:
خەزنەی جەواهێر
اثر:
ملا احمد قاضی پنجوینی (1920-1983)
 3 دقیقه  954 مشاهده
چووم لە «صيدلیعربی» ئایاتی کەونی
دەرم هێنا چەن شووشەی پڕ مەعنی
یانێ ئەدوییەی «ادلهعربی»ی مەعقوول
کە هۆی شیفا بن بۆ دەردی مەعلوول
بەهۆی تەرەقی پیشە و «صنايععربی»
پەیدابوونی چەن شتی «بدايععربی»
گۆڕانی وەزع و دەستووری تازە
ئایینی ئیسلام ئیمڕۆ بێنازە
غەرەز لە ژیان دنیایە تەنها
میعاد ناویشی هاتە ئینتیها
بە تێکەڵ بوونی بێگانە «بالكلعربی»
بینای حوکمی شەرع کەوتە «تزلزلعربی»
بە پەتی تەقلید تون تون لەم عەسرا
وەک ئەسیر هەردوو باڵی دین بەسرا
حەتتا زور کەسی باوک موسڵمان
دڵچۆڵن ئێستە لە نووری ئیمان
وا وێڵن لە ڕێی مەزهەب و ئایین
بێ ئەدەب لەگەڵ «عنعناتیعربی» دین
ئەگەر بتناسن بە شەخسێ دینی
لە ڕوویان گرژی کینە ئەبینی
وە یا بزانن کەسێ بەو داوە
پێی پێوە نەبووە دڵ سادە ماوە
دەوری لێ ئەدەن لە هەموو لاوە
ئەڵێن دڵسۆزین تۆش وەرە ناوە
بە چەشتەی قسەی حەقیقەت بەتاڵ
ورد ورد ئەیکێشن بۆ تەڵەی «ضلالعربی»
ئەڵێن گۆرانی ئەو ئەوزاعاتە
ئەم هەموو «فنعربی» و «اختراعاتعربی»ە
وەک زەڕە و «صارخعربی» تەیارە و ڕادیۆ
بەرق و لاسلکی یا تەلەفزیۆ
ئەمانە و باقی «صنايععربی» هەموو
لە پێش ئێمەوە وجوودیان نەبوو
دیارە پێشینیان پڕ قسور بوون
کە لە زانینی سەنعەت دوور بوون
دائیم خەریکی بەرزی ئایین بوون
بۆیە لە عیلما بەرز و پایین بوون
چونکە دین نەیهێشت زانست سەرکەوێ
کەوابوو ئێمەیش با نەمانەوێ
بەم چەشتە کە وا لە لایان شەکرە
ئەمما حەقیقەت ئامێتەی زەهرە
لە پیاڵەی تەقریر وای پێ نۆش ئەکەن
ئەویش بە بوغزی دین نەخۆش ئەخەن
بە جۆرێکی وا ڕۆ چوون لەما
کەڕن لە ئیلقای وەعزی عولەما
لە دەوای دەلیل «منقولعربی» مەلوولن
موحتاجی حەببی «حجهعربی»ی «معقولعربی»ن
بە کۆمەکی خوای تەوانای تەنیا
بە ئیمداداتی ڕۆحی ئەولیا
چوم لە «صيدلیعربی» ئایاتی کەونی
دەرم هێنا چەن شیشەی پڕ مەعنی
یانێ ئەدویەی ئەدیللەی « معقولعربی»
کە هۆی شیفا بن بۆ دەردی «معلولعربی»
بەڵام «اطباعربی» ئەڵێن پێش دەوا
لازمە نەخۆش «مسهلعربی»ێ بخوا
تا دڵیش نەکرێ لە شک «تنقيهعربی»
دەرمانی «برهانعربی» فائیدەی نییە
دوایی بە دەرزی دەلایل ئاوی
حوببی دین ئەشێ بچێتە ناوی