مەولوودنامە ٣

از کتاب:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
اثر:
امین اشنویی (1889-1954)
 12 دقیقه  863 مشاهده

بەهەشت، هەشت تەبەقەیە. ئەوەل «دارالجلالعربی»ه، مەجمووع لە مرواری سپییە. دووهەم «دارالسلامعربی»ە، لە یاقووتی زەردە. سێهەم «جنت الماواعربی»یە، مەجمووع لە زەبەرجەدی کەسکە. چوارەم «جنت الخلدعربی»ە، لە یاقووتی سوورە. پێنجەم «جنت النعيمعربی»ە، لە زێوی ئیجاد کراوە. شەشەم «جنت الفردوسعربی»ە، ئەویش لە مشکی ئەسفەرە. هەفتوم «دارالقرارعربی»ە، لە زێڕی خەڵق کرایە. هەشتەم «جنت العدنعربی»ە، لە لوئلوئی تەڕە. ڕۆژی قیامەتێ کە دەچینە بەهەشتێ. ڕۆژی شەنبە، نۆبەتی دەعوەتی ئادەم «صفي اللهعربی»یە. ڕۆژی یەکشەنبەی نۆبەتی دەعوەتی ئیبڕاهیم «خليل اللهعربی»یە. ڕۆژی دووشەنبە، نۆبەتی دەعوەتی نووح «نبي اللهعربی»یە. ڕۆژی سێشەنبە، نۆبەتی دەعوەتی مووسا «كليم اللهعربی»یە. ڕۆژی چوارشەنبە، نۆبەتی دەعوەتی عیسا «روح اللهعربی»یە. ڕۆژی پێنجشەنبەی نۆبەتی محەممەد «رسول اللهعربی»یە. ڕۆژی جومعە، نۆبەتی دەعوەتی حەزرەتی مەولایە.

مەجمووعی پێغەمبەران دەگەڵ ئۆممەتان لە خزمەت جەنابی ڕەسووڵەڵڵا، دەچن بۆ زیافەتی مەولا. حازر دەبن لە «خطيرةالقدسعربی»، دادەنیشن لە هۆدەی تەنەفوس. بەعدەزئان هەر کەس لە مەقامی خۆی قەرارێ دەگرێ. لە تەڕەف جەنابی باری مەرحەبایان لێدەکرێ. خودای تەعالا دەفەرموێ: «يا كروب فكهوهمعربی»، میوەیان لە بۆ دێنن تا سەد ساڵ. باز مەرحەبایان لێ دەکرێ. دەفەرموێ: «يا كروب اطعموهمعربی». تەعامیان بۆ دێنن تا سەد ساڵ. باز مەرحەبایان لێ دەکا دەفەرموێ: «يا كروب ختموهمعربی». ئەنگوستیلانیان دە دەست دەکەن. باز دەفەرموێ: «طيبوهمعربی». بێن خۆشیان دەکەن.

بەعدەزئان مەخلووقات بە خیلوە قسە دەکەن. «حی و قيومعربی» دەفەرموێ: یا محەممەد ئەتۆ سەییدی ئەبراری، وەزیری موختاری. بزانە خیلوەی ئەو مەخلووقە بۆ چییە؟ کە حەزرەت سوئالیان لێدەکا، دەڵێن: یا سەییدی، ئێمە تالیبی دیدارین. لە دونیایە وەعدەی وا دایە «رب العالمينعربی». ئەو جار خودای تەعالا هەفتاد هەزار پەردە لا دەبا. جەماڵی خۆی نیشانی مەخلووقانێ دەدا. لە پاشان هەموو مەخلووقات کە دەگەڕێنەوە، تیکرار تەجەللایەکی خاس لە بۆ حەزرەتی ئەبووبەکری سەدیق دەکا.

بەعدەزئان، «ابدالابدعربی»، لە بۆ پیاوان هەموو ڕۆژێ تەجەللایە. لە بۆ ژنان سەبەب بە نەزەر کردنی مەحەببەتی دونیایێ غافڵ لە خودای، جێژنە و جێژنی لە قایە. «صلو عليه وسلم تسليماعربی».

لە حیسەی هەفتوم، مەلائیکەی ئیجاد کردن کە عەبدی خودان. شەو و ڕۆژ هەر لە تاعەت دان. نە خەویان هەیە نە خواردن. نە بۆرژینیان هەیە، نە نووستن. لە هەموو مەخلووقێ زۆرترن. جیسمیان لەتیف و نوورانین. نە نێرن، نە مێ. تا ڕۆژی حەشرێ دەمێنن.

لە حیسەی هەشتوم، کورسی خەڵق کرد. کورسی دانە لۆئلۆیە کە حەوت ئاسمان و زەمین، لە موقابیل وی، وەک هەڵقەیەکە داینێن لە بەرابەر سەحرایێکی بەرین، ئەویش لە موقابیل عەڕشێ وەهایە. بە قەڵەمی قودرەت «آيت الكرسیعربی» یە لە ئەتڕافی نووسرایە. لە لای ڕاستەی دە هەزار کورسی داندرایە. لە تەڕەف چۆپەی دەهەزار کورسی نەسب کرایە. لە سەر هەر کورسییەکی، دە هەزار مەلائیکەت دانیشتوون. ئایەتەلکورسی دەخوێنن. خێری ئایەتەلکورسی خۆیان بە ئۆممەتی محەممەد دەگەیەنن. هەر کەس لە پاشی نوێژان ئایەتەلکورسی بخوێنی؛ ئەمما بە ڕەوانی. بە قەدەر گرانایی کورسی خێراتی داوێنە سەر تەرازووی خێرێ.

لە حیسەی نۆهەم، ئاوی ئیجاد کرد. بە نەزەر هەیبەتی پەروەردگار ئاو هاتە جۆش. پێی نەما سەبر و قەرار. کەفی کرد بێ حیساب و بێ ئەژمار. عەرز لەو کەفەی خەڵق کرا. بوخاری لێ بڵیند بوو، ئاسمان لێی تەرتیب درا. لە مەوجی ئەو ئاوە خەڵق بوو کێو و چیا. بەرق لە کێوانی دا. ئاسن لەوی بوو پەیدا. بەرد و ئاسن لێک خشا، ئاگر لەوی بوو ئاشکرا. لەو ئاگرەی بە یەک دەم، ئیجادی کرد جەهەننەم. جەماعەتی ئەجننان لە بڵێسەی خەڵق کران. بەهەشت لە ژوور ئاسمانانە، جەهەننەم لە ژێر ئەرزانە. بەم تەرتیبە قەرار درا. سبحان الله لە خودایە. چ قادرێکی تەوانایە. چ خالقێکی دانایە. چ وەزعێکی رۆنایە. پەناهم بە توو ئەی خودایە.

لە حیسەی دەهەم، جەوهەری نووری حەزرەتی «محمدالمصطفیعربی»یە، «صلو عليه وسلم تسليماعربی».

تۆ سەیید و سەرداری، لە ڕۆژی میزانێ
ئەحمەدی موختاری، ساحێبی قورئانێ
ساڵی پەنجا و دوو، بوڕاق بۆت نازیل بوو
دە شەوی مێعڕاجێ، کە چووی بۆ دیوانێ
تۆ شاهی لەولاکی، سواری ئەفلاکی
لە عەرشێ تا خاکی، بۆت هاتە کێشانێ
مەعدەنی سەفا تۆی، مەنبەعی وەفا تۆی
فخرالانبیا تۆی، شای ئاخر زەمانێ
ئەمان یا محەممەد، دەستی مە و دامانت
ئیمانن حیفز کەی وەختی ڕۆح کێشانێ
«ئەمینتخلص» زۆر گەدایە، لە داری دونیایە
هەمێشە موحتاجە پێی بکەی ئیحسانێ

بەعدەزئان، بە فەرمانی رب الجليلعربی، جوبڕائیل و مکاییل و ئیسڕائیل، مسقاڵێک خاکی پاک لەو جێگەیە کە ئێستاکە رۆڵەی موتەهەڕەیە، هێنایان چوست و چالاک. بۆ نووری شاهی لەولاک. ئەمری کرد رب العالمينعربی. فەرمووی: ئەی جوبڕەئیلی ئەمین. بێنە لە بەهەشتێ کافوور و موشک و زەعفەران و سونبول و مائی موعین. سەلسەبیل و شەڕابی تەسنیم. تێکەڵیان بکە دەگەڵ خاکێکی بە عەمیم. دەر ساعەت جوبڕەئیلی سەلیم چووە جنات النعيم.عربی هەمووی هێنا و هاتەوە بە یەک دەقیقە و نیم. گوتی خودایە، حەز دەکەم بزانم بۆ چییە ئەو هەموو ئەشیایە.

فەرمووی: بە کافوورێ، هێسکی حەزرەتی محەممەدی خەلق دەکەم. لە زەعفەرانێ، زگی تەرتیب دەدەم. لە موشکێ، خوێنی. لە تەسنیمێ، بێنی. لە سونبولێ، مووی تابداری. لە سەلسەبیلێ، گوفتاری. لە مائی موعین لێو و زاری. قوتوویەک لە وان دروست کرا. نووری حەزرەت تێنرا. بە ئەمری خودای سەد هەزار مەلائیکە بە دەفتەر، لە عەرز و ئاسمان گێڕایان نووری حەزرەتی پێغەمبەر. جوبڕەئیل وەکوو جاڕچی دەیفەرموو:

ئەوە نووری حەزرەتی «شفيع المذنبينعربی»ە. ئەوە نووری «خاتم المرسلينعربی»ە. بەعدەزئان ئەم قوتووە نوورانیان وەکوو قەندیل، هەڵیان ئاوەسی بە پێچکی عەرشی جەلیل. مەشغووڵ بوو بە تەمجید و تەکبیر و تەسبێح و تەهلیل.

ڕاوی دەڵێ: ئەو ئەرزە دە پێشدا جێی مە نەبوو. بەڵکوو جێی ئەجننان بوو. کە بێ ئەمری خودایان کرد. مەلائیکەتان هاتنە سەریان، هەموویان بە هیلاک بردن. عەزازیل کە وێستا شەیتانە بە ئەسیرییان برد. لە ئاسمانی مەشغووڵ بوو بە تاعەت و عیبادەت. بە غایەتێکی هیچ جێگە نەما کە ئەو سوجدەی لێ نەبا. بووە ئوستادی مەلائیکەتان. بووە گەورەی عەرز و ئاسمانان. ئەوەڵ، خەزانەداری بەهەشتێ لە بۆ وی تەعیین کرا. ئەگەر مەلائیکەتان مەخسوودێکیان هەبا لە بارەگاهی خودا، هەر ئەو لە بۆ وانی دەکرد ڕەجا.

هەتتا دیتی لە لەوحێدا کە یەکێک لە موقەڕیبانی خودا، مەلعوون دەبێت و ڕوو سیا. مەلائیکە دەستە بە دەستە دەهاتنە کنی بۆ دوعا. دوعای لە بۆ وان دەکرد. لە بەر مەغروورییان لە بۆ خۆی نەدەکرد. دەفعەیەکی دیتی لە دەرگای بەهەشتێ نووسرایە کە ئەنقەریب یەکێک لە موقەڕڕیبان دەکا بێئەمری خودایە. کوتی: ئەی پەروەردیگاری عالەم، ئیزنم بدە تا بەردەوام لەعنەتان لەو بەندەیە بکەم. خودا ئیزنی دا، هەزار ساڵ دەستی لە تەدریس هەڵگرت. عەلەددەوام، لەعنەتی لەو بەندەیە دەکرد. هەم هەزار ساڵ کە سوجدەی دەبرد لە عەرز و ئاسمان. دیتی لە جێی نووسرایە: «لعنةالله علي الشيطانعربی». ئەویش ئەو کەلیمەیەی دەکوت زۆر بە هەوەس. نەیدەزانی لەعنەتان لە خۆی دەکا ئەو سەگی بێکەس.

کە خوداوەندی عالەم موتەعەللیق بوو بە ئیجادی حەزرەتی ئادەم. ئەمری کرد جوبڕەئیلی ئەمین. هەستە بڕۆ سەر ڕووی زەمین. بێنە چەنگێک خۆڵی ڕەنگین. کە جوبڕەئیل هاتە سەر عەرزی. عەرز دەستی کرد بە شین و گریان و ناڵین. بە قوڕپێوان و هاوار، هاوار و ڕۆ ڕۆ. بە جوبڕەئیلی کوت، خۆم پاراست بە خودا لە تۆ. عەلاقەم مەکە. بەرۆکم بەردە و بڕۆ. فەقیرم، زەلیلم، دڵ بە خەم. نیمە تاقەتی جەهەننەم. ئەو جار جوبڕەئیل چۆوە ئاشیانەیی مەلەکووت. واقیعەی گێڕاوە بۆ بارەگاهی جەبەڕووت. ئیسرافیل و میکاییل، یەک بە یەک وەکوو جوبڕەئیل چوون و هاتنەوە بە تەعجیل.

بەعدەزئان ئەمری کردە ئیزڕائیل کە هادم الذات ئەتۆی. هیچ لەحزە ڕامەوەستە، بڕۆ چەنگێک خاک لە سەر ڕووی زەمین بێنە و وەرەوە. ئیزڕائیل هات بە چوستی لە ئەرزی قاییم کرد دەستی. ئەرز کوتی: بۆچ وا سەرمەستی؟ بە ئیشقی خودا ئەگەر ڕانەوەستی. هیچ چەنگانم لێ مەدە، ئیلاقەم مەکە. بەرۆکم بەردە بڕۆ. ئیزرائیل فەرمووی: پیرەژنی پشت کوور ئەو قسانە چییە؟ ناڵە ناڵی پیرێژنان لە کن من قەدری نییە. هاوار هاواری یەتیمان لە کن من ئیعتباری نییە. گەدا لە کن حوکمی پادشای چ ئیقتیداری هەیە؟

بەندە لە موقابیل حوکمی خودای چ ئیختیاری هەیە؟ بە یەک چەنگ مقداری چل گەز خاک، لە هەموو ڕەنگێکی هەڵگرت. لە مابەینی مەککە و تایفی ڕۆ کرد. خودا فەرمووی: ئەتۆ بۆچ وەکوو وانی دی، ڕەحمت نەبرد بە حاڵی ئەرزی؟ کوتی: خودایە! ئەمری تۆم لە کن گەورەترە، لە ڕەحم پێ بردن بە ئەرزی. خودا فەرمووی کە وا بێ، ئەتۆم کردە قابیزی ئەڕواحی ئەو تایفەیە کە لەم خاکەی دروست دەکەم بە واجبی و فەڕزی. کوتی: یاڕەببی دەبمە مەبغووزی ئەنبیا و سولەحای ڕووی ئەرزی. چونکە مردن زۆر ناخۆشە. دڵی هەموو کەسی لە بەر دەلەرزی. سەری چۆکیان دەتەزی. خودا فەرمووی: عیللەتان بۆ مردن زۆر دەکەم. وەکوو تاعوون و وەبا. تا و لەرزین. کەس نیسبەتێ وەلای تۆ نادا. بە عیزەت و جەلالی خۆم هەر کەسێ ئەتو بە دوژمن بزانی، ئەمنیش ئەو بە دوژمن دزانم.

بەعدەزئان سی و نۆ ڕۆژان بە سەر ئەو خاکەی دا باراندی، بارانی غەم و حەسرەت. شەو و ڕۆژێکی باراندی. بارانی سروور و شادی و عیشرەت. صلو عليە وسلم تسليماعربی.

الهم صل علی سيدنا محمدعربی
علي آل و اصحابه شفيعنا محمدعربی
هەم سەییدی دونیا و دین محەممەدە محەممەد
هەم رحمت اللعالمينعربی محەممەدە محەممەد
سوڵتانی ڕۆژی مەحشەرێ محەممەدە محەممەد
ساحێبی حەوزی کەوسەرێ محەممەدە محەممەد
پشت و پەناهی ئۆممەتێ محەممەدە محەممەد
شەفیعی ڕۆژی قیامەتێ محەممەدە محەممەد

ئەو جار بە قودرەتی خودا. ئادەم بەم هەیبەتە خەڵق کرا. تا چل ساڵی لەوێ بە جێ هێشترا. لە پاشان خوداوەندی عالەم ئەمری کردە ڕۆحی بچۆ بەر بەدەنی حەزرەتی ئادەم کە بە یەد و قودرەتی خۆم ئیجادم کردیە لە عەدەم. رۆح کە چاوی پێ کەوت دیتی حوجرەیەکی تەنگ و تاریک. گریا بە دەنگی حەزین و ناڵاندی باریک. کوتی: من بولبولی هەزار دەستانی گوڵشەنی ئونسم. قومری سەروی بوستانی قودسم. تووتی شەکرستانی ناسووتم. نەغمەخوانی شاخساری لاهووتم. نایەمە ناو ئەو قەفەسەی نۆ کون. ئەگەر بە ئاگری غەزەبت هەموو پەڕ و باڵم بسووتێنی.

ئەو جار بە فەرمانی ڕەببی جەلیل. حەزرەتی جوبڕەئیل، نووری مبارەکی پێغەمبەری خەلیل لە پشتی ئادەمی دانا. ڕۆح کە چاوی پێ کەوت، پێی نەما سەبر و توانا. بە شەوق و زەوق هاتە ڕەوت. وەژوور بەدەنی ئادەمی کەوت. لە پاشان بە ئەمری خوداوەندی مەننان، ئادەمیان لە سەر تەختی دانا. مەلائیکەتان هەڵیان گرت و دایاننا سەر شان. لە ئەرز و ئاسمان. ڕایان گرت لە بەرابەر عەڕشی ڕەحمان. ئەمر سادر بوو لە لای خوداوەندی عالەم. ئەی مەلائیکەی فەرخەندە قەدەم. هەمووتان سوجدە بەرن بۆ حەزرەتی ئادەم کە بە یەد و قودرەتی خۆم ئیجادم کردیە لە عەدەم. هەموو کەوتنە سوجدە تا سەد ساڵ، غەیرەز شەیتانی بێ ئیمانی بەد فەعال. جێ بە جێ ڕەنگی نوورانی موبەددەل بوو، ڕەش بوو وەک زوغاڵ. فەرمووی مەلەکی موتەعال. ئەی لەعینی دین بەتاڵ. بۆچ ئەتۆ سوجدەت نەبرد بۆ ئادەمی پڕ کەماڵ.

کوتی: ئەمن لەوی چاترم. ئەسڵی وی لە قوڕێیە و ئەمن لە ئاگرم. سەبەب بەو تەکەببورەی، تەوقی لەعنەتی لە گەردن کرا. لە دەرگای رەحمەتێ دەرکرا. لە پاشان بە حیشمەت و بە شەوکەت ئادەمیان بردە جەننەت. لە بەر نووری حەزرەت، مەلائیکە لە پشت ئادەم دەستیان دەنا لە سەر دەست وەک خزمەتکاران ڕاودەستان و سەفیان دەبەست. حەزرەتی ئادەم فەرمووی یاڕەببی! ئەو مەلائیکەتانە بۆچی لە پشتم ڕاوەدەستن؟ خودا فەرمووی: ئەوە دەنۆڕنە نووری حەبیبی من کە لەوەی پاش لە پشتی تۆ زاهیر دەبێ. ئادەم کوتی: یاڕەببی، ئەو نوورە بێتە ناو چاوانم. تا مەلائیکە ڕابوەستن لە بەر دەستانم. نوورەکە هاتە ناو چاوانی. مەلائیک سەف بە سەف ڕاوەدەستان لە بەر دەستانی.

بەعدەزئان کوتی. یا ڕەحمان و یا غەففار بە حەققی محەممەدی نازدار. حەز دەکەم ئەو نوورە لە جێگایەکی دی بگرێ قەرار. تا بە دیداری شاد ببێ ئەو بەندەی گرفتار. جێ بە جێ نووری حەزرەت و هەر چار یار. هاتنە پێنج ئەنگوشتی ڕاستی بە ئەژمار. لە پاشان حەزرەتی ئادەم لە بەهەشتێ بۆرژا. حەووا لە پەراسووی چۆپی خەڵق کرا. حەزرەتی ئادەم کە وەخەبەر هات. دیتی مەحبووبێک لە تەنیشتی چۆپی دانیشتووە. ئیڕادەی کرد دەستی لە ملانی بدا. نەدایەک هات لە ئاسمانێ، ئەی ئادەم ئەوەی نەکەی. لێت حەرامە هەتا مارەی نەدەی. کوتی: یاڕەببی! چییە مارەی ئەو حۆرلەقایە؟ فەرمووی: دە سەڵەوات لە دیداری حەزرەتی «محمدالمصطفیعربی»یە.