مەولوودنامە ٢

از کتاب:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
اثر:
امین اشنویی (1889-1954)
 15 دقیقه  842 مشاهده

حکایەت کراوە: حاکمێک هەبوو زۆر زاڵم و غەددار. ئەمما عادەتێکی هەبوو هەموو ساڵێ دەیکرد مەولوودی پێغەمبەری نازدار. ئامۆزایەکی هەبوو بە تەمەعی حکوومەتێ بوو. چەندی دەیکرد بە حاکمەکەی نەدەبرد زەفەر. ڕۆژێکی دیتی حاکمەکە لە خیلوەی دانیشتووە. بێ سەلاح و هەمدەم و هەمسەر. لە ناکاوڕا دەست بە خەنجەر. لینگی دایە سەر. گوتی: ئەی خەبیسی پیسی بەدفەڕ. کێ هەیە خەلاست بکا، ئەلعان دەتکووژم بە خەنجەر.

حاکمەکە بە سەر زمانیدا هات کوتی: خەلاسم دەکا مەولوودی پێغەمبەر. هێشتا بە تەمامی قسەی لە زاری نەهاتبۆ دەر. خشتەیەک لە دیواری دەرپەڕی. وەسەری دڵی کەوت، جێ بە جێ حەیاتی لێ بڕی.

نەدایەک هات لە ئاسمان. نەجاتمان دای بۆ حورمەتی «سيدالسقلينعربی». ئەگەر ئەتۆ زیاد بکەی، ئێمەش بۆت زیاد دەکەین.

 

حکایەت کراوە: عەبدووڵڵاشخصی مبارەک دەیفەرموو؛ تەدارەکی حەجم دەکرد. ڕۆژێکی لە محەللەیەکی گوزەرم کرد. چاوم بە ژنەکی کەوت. مردارە بووەکی دە دەستی دابوو. کوتم: نازانی مردارە بووە، حەرامە!

گوتی: ئەی عەبدووڵڵای ئیستراری ئیحتیاجێ، حەرامی حەڵاڵ دەکا. دە دڵی خۆم دا کوتم: ئەو مانگە، مانگی مەولوودە، چاکە هەموو ماڵی خۆم بە نییەتی مەولوود بدەمە ئەو ژنە. ڕەفیقم هەموو چوون و هاتنەوە. لە خەودا پێیان کوتم:

ئەی عەبدووڵڵا، مادام هەموو ماڵی خۆت بە نییەتی مەولوودی پێغەمبەر دا بەو ژنە. خودای تەعالا مەلایکەتێکی خەڵق کردووە بە سووڕەتی تۆ. هەموو ڕۆژێ حەجێکت لە بۆ دەکا هەتا ڕۆژی قیامەتێ.

حکایەت کراوە: لە ئەییامی عەبدوولمەلکی بنی مەروانشخص. جەوانێک هەبوو زۆر سوار چاک بوو لەو زەمان. داییمەن ئەسپی خۆی غار دەدا لە مەیدان. لە شاران و لە دەشتان. ڕۆژێکی لە ڕۆژان، لە نێو شاریدا ئەسپەکەی دەیکرد جەولان. چونکە سەرکێش بوو نەگەڕاوە. ڕووی کەوتە بەر دەرگای خەلیفەی. «تقديراللهعربی» کوڕی خەلیفەی لەو مەیدانی دەخولاوە. کە بازدی هاویشت ئەسپی بەدفەڕ. سەر و سینە و زگی تێک شکاند وەک فەنەر. کە گەیشتە خەلیفەی، ئەو خەبەرەی وەحشەت ئەسەر. دەریای غەزەبی هاتە جۆش. دەستی کرد بە جۆش و خرۆش. کوتی: قاتڵی کوڕم بێنن. لە پێش چاوم بە ئاگری بیسووتێنن. جەللاد و فەڕڕاش دەرپەڕین. وەک شێری نەڕ دەنەڕین. دیتیان جەوانەکەی میسکین. دە دڵدا کوتی: ئەی «رب العالمينعربی». ئەگەر خەلاسم بکەی لەم بەڵای وەها عەزیم. شەرت بێ بیکەم مەولوودی پێغەمبەری کەریم. قۆڵیان گرت هێنایانە حزوور خەلیفەی. کە چاوی پێکەوت دەستی کرد بە پێکەنین، لە پاش وەی نیزیک بوو بخنکێ لە بەر بوغز و قین. کوتی: ئەی جەوان ئەتۆ ساحری؟ کوتی: ناوەڵڵا یا «اميرالمومنينعربی». فەرمووی: ئەی جەوان ئەوە عەفوم کردی. ئەمما بڵێ بزانم چت بە سەر زمانیدا هات؟ کوتی: لەو زەمانی دا کوتم یا ڕەحمان و یا ڕەحیم. ئەگەر خەلاسم کەی لەو بەڵای وەها عەزیم. شەرت بێ بیکەم مەولوودی پێغەمبەری کەریم.

ئەوجار خەلیفە دایە وی هەزار زێڕی سوور. تا خەرج بکا لە مەولوودی پێغەمبەری پڕ نوور.

 

حیکایەت کراوە: لە مەملەکەتی بەسرەمکانی. پیاوێک هەبوو هەموو ساڵ، لە بۆ مەولوودی ڕەسووڵی مەلکی موتەعال خەرجی دەکرد گەلێک زێڕ و زێو و ماڵ. جیرانێکی هەبوو جوولەکەی دین بە تاڵ. ژنەکە لە مێردەکەی خۆی پرسی: چ حیکمەتە هەموو ساڵان. لەم وەختەدا ئەم جیرانەی مسوڵمان. ماڵی خۆی دەکا تاڵان. بە هیچ و پووچ و خۆڕایی سەرف دەکا. مێردەکەی کوتی: ئەوە وەها زەعم دەبا کە پێغەمبەری وی لەو وەختەدا هاتۆتە سەر دنیا. ئەوە گوێزەبانەی وییە دەیکا کە شەوی مەولوودێ داهات.

 

ژنە جوولەکە لە خەودا دیتی یەک جەماعەت. لە نێویان دانیشتووە زاتێکی بە ویقار. بێسێبەر و پڕ ئەنوار. شۆخ و شەنگ و مەهـ ڕوخسار. شەکەرخەندەی شیرین گوفتار. قەد عەڕعەڕ و موو کەمەر. مشک موو. عەنبەر بوو. سومبول گیسوو. فریشتە سرشت و جەماڵ بەهەشت. فەسیح زمان و مەلیح دەهان. ددان دووڕڕی لێو مەرجان. ڕوومەت گوڵی پەرچەم رێحان. وەک مانگی چاردەی نێو ئەستێران. دەڕۆیی بۆ ماڵی جیرانەکەی مسوڵمان. پرسی لە یەکێ لەوان. کێیە ئەم سەروی بوستانی گیان؟ کوتیان ئەوە خاتەمی ڕەسووڵە. ئەوە هادیێ سوبولە. مەحڕەمی ئەسراری خودایە. ناسخی دینی عیساشخص و مووساشخصیە. ناوی مبارەکی حەزرەتی «محمدالمصطفیعربی»یە. کوتی: ئەگەر بانگی بکەم جوابم دەدا؟ کوتیان: بەڵێ تەکەببوور و عینوانی نییە ئەبەدا. کوتی: یا محەممەد، فەرمووی «لبيكعربی» یانی لە خزمەتت راوەستاوم. کوتی: ئەی نووری چاوم. کۆڵەکەی دینم. کزەی جەرگم. رۆح و هەناوم بە قوربانت بێ. ئەتوو چلۆن بە «لبيكعربی» جوابم دەدەی. خۆ من دین دوژمنی تۆم! فەرمووی قەسەم بەو کەسەی کە ئەمنی گێڕایە بە پێغەمبەر. وەهام جواب نەدەدایەوە هەتا نەمزانیوە کە هاتوویتیە سەر دینی خۆم. ژنە جوولەکە عەرزی کرد: یا محەممەد چ بڵێم؟ فەرمووی: بڵێ «اشهدو ان لا اله الا الله و اشهدو ان محمد رسول اللهعربی». ژنە جوولەکە مسوڵمان بوو. هەر لە خەوێ دا نەزری کرد چونکە خودا هیدایەتی دا. هەموو ماڵی خۆی بکاتە خێرات. کە سبحەینێ وەخەبەر هات، دیتی مێردەکەی دروست دەکا نان و چێشت و تەعام. پرسی لە مێردەکەی ئەوە چ دەکەی؟ کوتی ئەوە بۆ ئەو کەسەیە، کە لە سەر دەستی قەبووڵت کردییە دینی ئیسلام. ئەوەی هاتە لای تۆ، هاتە لای منیش. «صلو عليه وسلم تسليماعربی»

مەرحەبا، یا مەرحەبا، یا مەرحەبا
مەرحەبا «جدالحسينعربی»ی مەرحەبا
مەرحەبا ئەی سەییدی دونیا و دین
مەرحەبا ئەی شافعی ڕۆژی جەزا
مەرحەبا ئەی شاهی جەمعی مورسەلین
مەرحەبا ئەی تاییری عەڕشی خودا
ئەوشۆ مەولوودی حەبیبی خاڵقە
ئەی گەلی ئۆممەت بکەن زەوق و سەفا
ئەی مسوڵمانان هەموو تێکڕا بڵێن
یا ڕەسووڵەڵڵا هەزاران مەرحەبا
سەد دروود و سەد تەحییات و سەلام
بەر جەماڵی پاکی تۆ یا مستەفا
بۆ ئەمینی ڕوو سیاهـ و پڕ گونا
ڕۆژی مەحشەر هەر ئەتۆی پشت و پەنا

ئەسڵی ئیجادی فەخری ئادەم ئەمەیە. لە پێش کوللی مەخلووقێدا، نووری حەزرەت، بە هەزار و شەشسەد و هەشتا ساڵی ئیجاد کرا. دوازدە پەردەی لە بۆ تەرتیب درا. پەردەی قودرەت و عەزەمەت و مننەت. ڕەحمەت و سەعادەت و کەڕامەت. مەنزیلەت و هیدایەت و نەبووەت. ڕەفعەت و هەیبەت و شەفاعەت.

 

دوازدە هەزار ساڵ لە پەردەی قودرەت دا تەسبیحاتی ئەوە بوو «سبحان ربی الاعلیعربی». یازدە هەزار ساڵ لە پەردەی عەزەمەت دا تەسبیحاتی ئەوە بوو «سبحان عالم اسرا و اخفیعربی». دە هەزار ساڵ لە پەردەی مننەت دا تەسبێحاتی ئەمە بوو «سبحان الرفيع الاعلیعربی». نۆ هەزار ساڵ لە پەردەی ڕەحمەت دا تەسبێحاتی ئەوە بوو «سبحان الحی القيومعربی». هەشت هەزار ساڵ لە پەردەی سەعادەت دا تەسبێحاتی ئەمە بوو «سبحان من هو دائيم لايسهوعربی». حەوت هەزار ساڵ لە پەردەی کەڕامەت دا تەسبێحاتی ئەوە بوو «سبحان من هو غنی لا يقتصرعربی». شەش هەزار ساڵ لە پەردەی مەنزەلەت دا تەسبێحاتی ئەمە بوو «سبحان العليم الحكيمعربی» پێنج هەزار ساڵ لە پەردەی هیدایەت دا تەسبێحاتی ئەوە بوو «سبحان ذی العرش العظيمعربی». چوار هەزار سال لە پەردەی نەبووەت دا تەسبێحاتی ئەوە بوو «سبحان ربك رب العزة عما يصفعونعربی». سێ هەزار ساڵ لە پەردەی ڕەفعەت دا تەسبێحاتی ئەوە بوو «سبحان ذي الملك و الملكوتعربی». دوو هەزار ساڵ لە پەردەی هەیبەت دا تەسبێحاتی ئەمە بوو «سبحان الله و بحمدەعربی». هەزار ساڵ لە پەردەی شەفاعەت دا تەسبێحاتی ئەوە بوو «سبحان الله العظيم و بحمد يا الله يا كريمعربی».

 

بەعدەزئان. خوداوەندی عەزیموشەئن. دە بەحری خەڵق کردن. ئەوەڵ، بەحری شەفاعەت. نووری حەزرەتی محەممەد. هەزار ساڵ تێی دا مەلەی دەکرد. دەیفەرموو: ڕەببی، ڕەببی. دووهەم، بەحری نەسیحەت. دوو هەزار ساڵ لەوێ دا مەلەی دەکرد. دەیفەرموو: ئیلاهی، ئیلاهی. سێهەم، بەحری شوکر. سێ هەزار ساڵ لەوێ دا مەلەی دەکرد. دەیفەرموو: سەییدی، سەییدی. چوارەم، بەحری سەبر. چوار هەزار ساڵ لەوێ دا مەلەی دەکرد. دەیفەرموو: یا ئەحەد، یا ئەحەد. پێنجەم، بەحری ڕەحمەت. پێنج هەزار ساڵ لەوێ دا مەلەی دەکرد. دەیفەرموو: یا ڕەحیم، یا ڕەحیم. شەشەم، دەریای موحیببەت. شەش هەزار ساڵ لەوێ دا مەلەی دەکرد. دەیفەرموو: یا عەلی، یا عەلی. حەوتەم، دەریای عیززەت. حەوت هەزار ساڵ لەوێ دا مەلەی دەکرد. دەیفەرموو: یا عەزیز، یا عەزیز. هەشتەم، دەریای حیلم. هەشت هەزار ساڵ لە وێ دا مەلەی دەکرد، دەیفەرموو: یا ڕەئووف، یا ڕەئووف. نۆهەم، دەریای قەناعەت. نۆ هەزار ساڵ لەوێ دا مەلەی دەکرد. دەیفەرموو: یا سەبوور، یا سەبوور. دەهەم، دەریای ڕەفعەت. دە هەزار ساڵ لەوێ دا مەلەی دەکرد. دەیفەرموو: «سبوح قدوس يا الله يا كريمعربی».

 

بەعدەزئان. لە گۆشەی دەهەمین، سەججادەیەکی نوورین. حەوت هەزار هێندی ئاسمان و زەمین، ڕایەخرا. لەم سەججادەیە حەوتسەد مەقام، تەرتیب درا. ئەوەڵیان مەقامی تەوحید. ئاخیریان مەقامی موحیببەت. نووری حەزرەت لە هەر مەقامێکی هەزار ساڵ مەشغووڵ بوو بە تەسبێحاتی حەزرەتی زیلجەلال. لە پاشان خوداوەندی عەزیموشەئن فەرمووی: ئەی نووری حەبیبی من. ئەمن کێم؟

کوتی: ئەتۆ خالقی منی، ڕازقی منی. مەولای منی، خودای منی. غەفووری منی، سەبووری منی. مەعبوودی منی، مەقسوودی منی.

خودا دەیفەرموو: ئافەرین ئەی نووری خاس. چاکت ناسیوم. ئەمما عیبادەتێکم لە بۆ بکە بە ئیخلاس. تا هەموو کەس بزانن نیشانەی مەعریفەت. مەشغووڵی بەندەیە بە تاعەت.

ئەو جار ئەو نووری حەزرەتی ساحێب جەماڵ. مەشغووڵ بوو بە عیبادەتێ فیلحاڵ. ئەوەڵ دەفعە، هەڤدە هەزاڕ ساڵ، لە خزمەت مەلکی موتەعال، ڕاوەستا. خودا قەبزەیەک لە نووری پاکی خۆی بە سەر دا ڕژاند بە خەڵات. لە موقابیل ئەم شەفەقەتە، سوجدەی شوکرێی برد. خودا نوێژی سبحەینێی لە سەر وی و لە سەر ئۆمەتی وی فەڕز کرد. دیسان هەستاوە و لە مەقامی خزمەت هەڤدە هەزار ساڵ قیامی کرد. دووبارە خودای تەعالا لە نووری خاسی خۆی خەڵاتی کرد.

حەزرەت دیسان سوجدەی شوکرێی برد. خودای تەعالا نوێژی زوهرێی لەسەر وی و لە سەر ئۆمەتی وی فەڕز کرد. تا پێنج دەفعە بەم دەستوورە عەمەلی کرد. پێنج فەڕزەی لە سەر وی و لە سەر ئۆمەتی وی فەڕز کرد.

بەعدەزئان ئەمری کرد خودا. دوو ڕەکەعەت نوێژم بۆ بکە. دوو ڕەکەعەت نوێژی کرد بە شازدە هەزار ساڵ. فەرمووی مەلکی موتەعال: ئەی نووری حەبیبی خۆم قەبووڵم کرد ئەو نەمازە. چ مەقسوودت هەیە ئیزنم دای لێم بخوازە. کوتی: خودایە! ڕەجام وایە. خێری ئەم نوێژە بە ئۆممەتم کەڕەم بکەی. لێیان خۆش ببی و لە جەهەننەم عەزابیان نەدەی.

خودای تەعالا دەیفەرموو: ئافەرین ئەی نووری شفيع المذنبينعربی. قەبووڵم کرد کەلامت. بە جێم هێنا مەڕامت. ئەلحەق ڕەجات بە جێ بوو. ئەمن ئەوەم دەویست لە توو.

کە نووری حەزرەتی محەممەدی موختار ئەم کەڕەم و نەوازشەی دیت یەکجار، سەد وبیست و چوار هەزار قەترە بە ئەژمار چک چک لێی چکانە خوار، هەر یەک بوون بە ئەسڵی پێغەمبەرێکی نازدار.

ئەی پەناهی ئۆممەتێ، ڕۆحم بە قوربانی تۆ
لە ڕۆژی قیامەتێ، دەستی مە و دامانی تۆ
سەییدی دونیا و دین، رحمت اللعالمينعربی
پێشەوایی موڕسەلین، ساحێبی قوڕئانی تۆ
تاییری هەر نۆ فەلەک، سەلەوات لێت بن گەلەک
ئینسان و جن و مەلەک، بوونە سەناخوانی تۆ
سەییدی کەونەین ئەتۆی، شاهی سەقەلەین ئەتۆی
جدالحسنينعربی ئەتۆی حەبیبی یەزدانی تۆ
شفيع المذنبينيعربی، شاهی دونیا و دینی
پشتیوانی ئەمینتخلصی، پەناهی عاسییانی تۆ

بەعدەزئان خوداوەند، نووری حەزرەتی کردە دە حیسە. لە حیسەی ئەوەڵ عەڕشی ئیجاد کرد. عەڕش تەختی خودایە. چارسەت هەزار ڕوکنی لە بۆ تەرتیب درایە. مابەینی کوولی ڕوکنان چارسەت هەزار ساڵ ڕایە. ئەو عەڕشە عەزیمە لە سەر شانی چوار مەلایکەتان داندرایە. لە حیسەی دووهەم قەڵەمی ئیجاد کرد. پێنسەد ساڵ ڕێی درێژە. چل ساڵ ڕێی پانە. مەئموور بە ئەمری ڕەحمانە. خودای تەعالا فەرمووی: ئەی قەڵەم بنووسە. کوتی: چ بنووسم ئەی رب العالمينعربی؟ فەرمووی: بنووسە بە نووسینێکی سەلیم. «بسم الله الرحمن الرحيمعربی» کە قەڵەم گەیشتە لەفزی ئەڵڵا لە هەیبەتان شەق بوو. هەر دوو سەری لێگدی جودا بوو. بە ئیسمی «الرحمن الرحيمعربی» چاک بۆوە. وەک قەڵەمی وێستاکە بە هەزار ساڵ تەواوی کرد ئەو کەلیمە پاکە.

ئەو جار قەسەمی خوارد خودای تەعالا، فەرمووی: بە عیزەتی خۆم، هەر کەسێ لە ئۆممەتی محەممەدی سەلیم جارێکی بلێ «بسم الله الرحمن الرحيمعربی» سەوابی حەوسەت ساڵی دەدەمێ، شادی دەکەم بە جنات النعيمعربی.

بەعدەزئان عەدەدی قەترەیی باران. گەڵای درەختان. رەمڵی دەشتان. حبووباتی ئەڕزاقی مەخلووقات. شەو و ڕۆژ و دەقیقە و سەعات، چی لە دونیا ڕوو بدات هەمووی نووسی بە ئیسبات. لە بۆ ئۆممەتانی نووسی: هەر کەس ئیتاعەتم بکا جێی جنات النعیمە. ئەوی بێ ئەمریم بکا جێی مەکانی جەحیمە.

کە ئیڕادەی کرد لە بۆ ئۆممەتی حەزرەتی پێغەمبەر وەکوو وانی دی بنووسی لە دەفتەر، خودای تەعالا فەرمووی: ئەی قەڵەم مەنووسە وەکوو وانی دی لە بۆ ئۆممەتی محەممەدی موختار. بەڵکە بنووسە ئەوەی بێ ئەمریم دەکا ئۆممەتێکە گوناهکار، ئەمما خودایان ڕەحیمە و غەففار. قەڵەم کوتی: یاڕەببی! ئەو محەممەدە کێیە وا خۆشەویست و بزورگەوار. خودای تەعالا فەرمووی ئەی قەڵەم بە جەلالی خۆم قەسەم ئەگەر ئەو نەبوایە، نەمدەخوڵقاندن ئەرز و ئاسمان و هیچ ئەشیایە. قەڵەم کە ئەوەی بیست، سوجدەی تەعزیمی لە بۆ حەزرەتی برد. لە پاشان سەری بڵیند کرد. بە ئەمری خودای تەعالا سەلامێکی لێ کرد. خودای تەعالا لە باتی حەزرەتی، جوابی سەلامی داوە. لەو ڕۆژەوە سەلام کردن سوننەتە، جوابی فەڕزە.

لە حیسەی سێهەم: لەوحی تەرتیب دا کە دووڕڕێکی بێزایە. لە کەنار مەلایکەتێک داندرایە. ڕۆژی سەد و شێست جار مەنزووری نەزەری خودایە. بەعزەکان زیندوو دەکا. هێندەکان دەمرێنێ. عەزیزان زەلیل دەکا. زەلیلان عەزیز دەکا. فەقیران غەنی دەکا. غەنییان فەقیر دەکا. ساغان نەخۆش دەکا. نەخۆشان، ساغ دەکا. ساڵحان فاسق دەکا. فاسقان ساڵح دەکا.

لە حیسەی چوارەم: مانگی ئیجاد کرد. لە حیسەی پێنجەم ڕۆژی خەڵق کرد. بەحرێکی سی هەزار ساڵ ڕێی لە هەوا موعەللەق ڕاگرت. مانگ و ڕۆژی وەک ماسی، دە ناو ئەو بەحرە دا جاری کرد. ئەگەر ئەو بەحرە نەبوایە، ڕوخساری تابداری مانگێ سەراسەر ئاشقی دەبوون. وەک بوتپەرەستان سوجدەیان لە بۆ دەبرد. ئەگەر ئەو بەحرە نەبوایە، حیجابی تابداری ڕووی ڕۆژێ، دونیا و «ما فيهاعربی»ی دەسووتاند. هەموو شتی عەدەم دەکرد. هەموو ڕۆژێ لە نووری عەڕشێ نوورێکی داوێنە سەر. حەڕاڕەتێکی نوێی دەکەنە بەر. ڕۆژی دی ئەو نوورە بە نوورێکی دی دەگۆڕدرێتەوە. ئەو حەڕاڕەتە دەهاوێژرێتە سەر جەهەننەم. حەڕاڕەتێکی دی دە بەر دەکەنەوە. کە ڕۆژی قیامەتێ داهات هەموو حەڕاڕەتەکەی پێ دەدرێتەوە. هەموو نوورەکەی لێ دەستێندرێنەوە. بە عەڕشی عەزیم کەڕەم دەکرێتەوە. زوڵمەت بە نەهایەت دەگا. حەڕاڕەت ئینسانی دەسووتێنێ بە قەدەر ماڵی کەوانی، یا قەبزەی دەستی، چل گەز لە سەری مەخلووقاتێ ڕادەوەستی. ئینسان زۆر حەز دەکا بمری ئەمما قەت نامری.

لە حیسەی شەشەم، بەهەشتی خەڵق کرد کە مەکانێکە هیچ چاو، جێی وا خۆشی نەدیوە. هیچ گوێ، دەنگی وای نەبیستووە. مەکانێکی زۆر دڵگوشایە هەرچی بە دڵ حەز بکەی، کەیفت لێی بێ تێی دا، حازر و موهەییایە. ڕێگەی ئیتباعی حەزرەتی «محمدالمصطفیعربی»یە «صلو علة وسلم تسليماعربی».

ئەگەر لە دونیا ساحێب گوناهم
لە ڕۆژی مەحشەر ئەتۆی پەناهم
بە ئاهـ و شیوەن دەکەم ڕەجایێ
ڕەحمێک بفەرمووی بە شین و ئاهم
گەدا لە دەرکی شەهان دەبن شاد
ئەمن گەدامە و تۆی پادشاهم
خەرمانی ڕوحمی تۆ بێ حیسابە
عەتا بفەرموو یەک پەڕڕە کاهم
بۆ خاتری قوڕئان لە ڕۆژی مەحشەر
یاڕەب سپی کەی دوو ڕووی سیاهم
سەد حەیف و حەسرەت ئەمینتخلصی شنۆمکان
بە خۆڕایی چوو عومری تەباهم