مەولوودنامە ١

از کتاب:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
اثر:
امین اشنویی (1889-1954)
 7 دقیقه  988 مشاهده

ناو بەهەشتێ، بە بێ غەم و دەردەسەر. بە چاوی خۆی دەبینێ جەماڵی خودایی ئەکبەر ئیمامی شافعی فەرموویەتی بێ گومان. هەر کەس تەدارەک بکا لە مەولوودی سەییدی ئینس و جان. خڕ بکاتەوە جەماعەتی برادەران. موهەییا بکا خواردن و نان. موزەییەن و خاڵی بکا لە ماڵی خۆی جێ و مەکان. بێ تەقسیر بکا خزمەت و ئیحسان. ببێتە سەبەبی خوێندنی مەولوودی ساحێبی «تَلاوَةُ القرآنعربی» لە ڕۆژی قیامەتێ حەشری وی دەکرێ دەگەڵ سەددیق و شەهید و ئەولیایان. بە بێ زەحمەت و مەشەققەت دەچێتە ناو باخی جنان. شاد دەبێ بە حۆر و قوسوور و غیلمان. «صَلّوُ عَلَيهِ وَسَلم تَسليماعربی»

شێخ سڕڕی سقەتی، لێی بێ ڕەزایی مەعبوود. فەرموویەتی:

هەر کەسێ بە حوببی دڵ بچێتە سەر خوێندنی مەولوود، کە ئەننەهوو دەکا قەسدی ڕەوڵەیی جەننەت و حەوزی مەورود. چونکە دەبێتە سەبەب و حوببی ساحەبی «مقام المحمودعربی» و «لواء المعقودعربی»، «رئيس العلمايیعربی» عێراقی و حیجازی. ئیمام فەخرەددینی ڕازیشخص، خودا لێی ببێ ڕازی. فەرموویەتی: ئەگەر بخوێندرێ مەولوودی ئەفزلی مەخلووقات. لە چێشتێکی لە مەئکوولات. تێیدا زاهیر دەبێ بەرەکات. لە مەعدەی ئینسان دا دەس دەکا بە ئیستراب و حەرەکات. تا بۆ ئەو کەسەی کە خواردیتیەوە مەغفیرەت دێ بە خەڵات. مەولوودی شاهی لەولاک. ئەگەر بخوێندرێ لە ئاوێکی پاک. هەر کەسێ بخواتەوە دەبێتە پیاوێکی چاک. دەچێتە ناو دڵی، هەزار هەزار نوور و ڕەحمەت، دەردەچێ لە ناو دڵی هەزار هەزار غەلل و غەش و عیللەت. مەولوودی ساحێب مێعراج. ئەگەر بخوێندرێ لە دراوێکی سککە لێدراوی ڕەواج. دەیکەوێتێ بەرەکەت، ساحێبی قەت نابێ موحتاج.

«سلطان العارفينعربی»، حەزرەتی شێخ جەلالەددینی سیووتی فەرموویەتی بە یەقین. لە هەر مەکانێکی بخوێندرێ مەولوودی «سيد المرسلينعربی». دەوری دەدەن مەلائیکەی دە نوورین. هەموویان سەف دەبەستن، ڕاوەدەستن، تەبەق تەبەق ڕەحمەتان بە سەر ئەهلی ئەو مەکانەی دا دەڕژێتن، لە خەزێنەی ڕەحمەتی «رب العالمينعربی». ئەمما مەلائیکەی موقەڕڕەب، یەعنی جوبرائیل و موکائیل و ئیسرافیل و عیزرائیل و عینائیل. سافین و حافین و کەڕڕوبین. تەڵەبی مەغفیرەت دەکەن بۆ ئەو کەسەی کە بوویتە باعیسی خوێندنی مەولوودی «شفيع المذنبينعربی». لەسەر وی دەفع دەکرێ بەڵا. تاعوون و وەبا. سووتان و خنکان. شەڕڕی ڕێگران و دزان. بوغزی حەسوودان. وەهمی جەمیعی ئافەتان. ئیمان لە چنگی شەیتانی بێ ئیمان. خەلاس دەکا. جوابی مونکیر و نەکیران بە ئاسانی دەدا، قەبری تەنگ و تاریک لە بۆ وی دەبێتە باغ و باغات. «صَلوُ عَلَيهِ وَسَلّم تَسليماعربی»

حکایەت کراوە لە زەمانی ئەمیرەلڕەشیدشخص، هاروونەڕەشید. لە شاری بەسرایێ جەوانێک هەبوو زۆر پەلید. لە فاسقی دا شاگردی وی بوو یەزید. چ چاکەی نەبوو لە پاشی ئیمان. کە مانگی مەولوودێ دەهات. غوسڵی تۆبەی دەکرد بە دڵ و بە گیان. تەعامێکی لێدەنا، لێی دەخوێندەوە مەولوودی پێغەمبەری ئینس و جان. کە مرد لە بەر خراپییان، فڕێیاندا سەر گووفەکان. نەیانبردە سەر قەبران. نەدایەک هات لە ئاسمان. ئەی ئەهلی بەسرە حازر ببنە سەر جەنازەی فڵان جەوان. کە یەکێکە لە ئەولیایان. ئەهلی شاری جەوان و پیر. پادشا و گەدا و دەروێش و فەقیر. حازری سەر جەنازەی بوون. شاردیانەوە بێ تەئخیر. لە خەویان دیت ئەوەڵ شەو لە سەر تەختی دانیشتووە ئەو. ڕوخساری وەک مانگی چاردە شەو. پێیان گوت: ئەتوو لە دونیایە زۆر فاسق بووی و ئەحمەق. بە چ سەبەب شاد بووی. بە حۆر و قسوور و لیباسی سندرووس و ئیستەبرەق. گوتی: سەبەب بە تەعزیمی مەولوودی ئەو کەسەی کە بە ئیشاڕەی ئەنگوشتێ مانگی کردووە شەق.

حکایەت کراوە لە شاری هەولێرێ، پادشایەک هەبوو ناوی سوڵتان موزەففەر بوو. یازدە مانگان هەر لە تەدارەکی مەولوودی پێغەمبەر دابوو. لە کوللی زیڕۆحان یەک هەزاری دەکووشتەوە. چەند هەزار نەوع تەعامی دروست دەکرد. لە تەڕەف بوخارایێ دوازدە هەزار عولەمای دەهێنا، بۆ قەرائەتی مەولوود. هەمووی خەڵات دەکردن. شەوێکی لە خەودا، چاوی پێ کەوت بە جەماڵی حەزرەتی ڕەسووڵەڵڵا «صَلَی اله عَلَيهعربی». فەرمووی یا موزەففەر، یا «نورالعينعربی». «اَنقَذنی مِن هذين الاشقَرينعربی». لە خەو ڕاپەری. سەڵەواتی دان لە پێغەمبەری. تیکرار نووستەوە. پێغەمبەری لە خەودا دیتەوە. ئەو کەلیمەی لە لێوی مبارەکی بیستەوە. دووبارە کە بە خەبەر هات. لە پێغەمبەری دا سەلەوات. دەفعەی سێهەم کە ئەو حاڵەی دیت. وەزیرێکی عاقڵی هەبوو تەڵەبی کرد. خەونەکەی لە بۆ گێڕاوە. وەزیرەکەی کوتی: ڕامەوەستە، ئەڵبەتە ئیشێکی گەورە لە مەدینەی مونەووەرە قەماوە. هەر ئەو شەوی بە ئیلغای دەگەڵ خۆی برد، شێست بار دەرهەم و دینار. ڕووی کرد بۆ مەدینەی پڕ ئەنوار. لە مزگەوتی ڕەسووڵەڵڵای دابەزی. لە بەر حەیرەتان دڵ و جانی تەزی. ئەمری کرد ئەهلی شاری بێنە لام جەماعەت بە جەماعەت. بێن تا هەموویان بکەم خەڵات. هەرچی دەهات دەینووری بە قەستی. مستێکی زێڕ دەنا دەناو دەستی. گەورە و گچکەی بەو نەوعە خەڵات کرد. ڕێی بۆ سەرحەدی مەقسوودێ نەبرد. لە پاشان پرسی کێ مایە؟ تا بیدەمێ سەرمایە. کوتیان کەس نەمایە. بە غەیرەز دوو زاتی مباڕەکی نوورانی. عابیدی خەڵوەتخانەی ڕووحانی. خادمی دەرگاهی ڕەببانی. فەرمووی تەڵەبیان کەن بێنە لام. بە ئیعزاز و بە ئیکڕام. کە هاتن ئەو دوو شەخسی بەد فیعالی ئەشقەر. جێ بە جێ کەوتنە سوجدە و سەڵەوات لێدان لە دیداری پێغەمبەر. گوتی: ئێوە چین لێرە؟ گوتیان: ئێمە خادمی پێغەمبەرین. لێرە بوونمان زۆر خێرە. عیبادەت بۆ خودا دەکەین. پارە بە فەقیر و هەژار دەدەین. فەرمووی: جێتان لە کوێیە؟ گوتیان: لە حوجرەی مەسجدێیە. چۆ حوجرەیان بێ تەئخیر. دیتی ڕاخسترایە یەک حەسیر. کە حەسیریان لابرد، لە بنی تەختە دار بوو. کە تەختە داریان لابرد. نەغەمێک دیار بوو. چووە ناو نەغەمی حاکمی ئەربیل. تێی دابوو کوڵینگ و بیل، لێیان دەدا بە مەترەق. ئەو جار ئیقڕاڕیان دەکرد بە موتڵەق. گوتیان: ئێمە کافرین. هاتینە وجوودی زجوودی مەسعوودی ڕەسووڵەڵڵا بدزین. بیبەینە مەملەکەتی فەرەنگی. بە دزی بیسووتێنین بە بێ دەنگی. ئەمری کرد لە بەرابەر ڕەوڵەی موتەهەڕ. شەقیان کردن ئەو دوو کافری سەگی بەدفەڕ. لە ئەتڕافی ڕەوڵەی بەنی هاشمی «عَلَيه الصَلاةُ و السَلامعربی» سەددێکی داڕژاند لە قورقوشمی. بە بەرەکەتی مەولوودی پێغەمبەر. نائیل بوو بەو شەڕەفە.

مەرحەبا ئەی سەییدی دونیا و دین
مەرحەبا ئەی «صادق الوعدالامينعربی»
مەرحەبا ئەی تاییری عەرشی خودا
مەرحەبا ئەی شاهی جەمعی موڕسەڵین
مەزهەری ئیعجازە وەک «شق القمرعربی»
بەرگوزیدەی خالقی حەیی موعین
سەد هەزارت شاهـ سەر بەر ئاستان
قەیسەر و ئەسکەندەر و خاقانی چین
ئەی لە بۆ تەبلیغی ئایاتی کەلام
قاسدی ڕاهی تۆ جوبڕیلی ئەمین
تۆ نەبی بووی یا محەممەد دەر ئەزەل
حەزرەتی ئادەم لە بەینی مائووتین
ئوممەتی تۆینە، پەناهن هەر ئەتۆی
ڕۆژی مەحشەر یا «شفيع المذنبينعربی»
ڕۆژی مەحشەر وەختی میزان و حیساب
یا محەممەد تۆ شەفیع بە بۆ «ئەمینتخلص»