مەولوودنامە ٤

از کتاب:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
اثر:
امین اشنویی (1889-1954)
 22 دقیقه  1051 مشاهده

خوداوەندی عەزیموشەئن، ئادەم و حەووای بە غەیرەز داری گەنمی، لە هەموو چێشتێ ئیزن دا. کە ئەو حاڵەی دی شەیتان، کوتی: دەبێ بە ئادەم و حەووای بکەم زەللان. هات بچێتە بەهەشتێ قەبووڵی نەکرد ریزوان. کوتی: مەلعوون کێوە دەچی؟ بەهەشت حەرامە لە تۆ و لە جەمیعی کافران. بەعدەزئان دەگەڵ ماری بەست عەهد و پەیمان. دە ناو زاری ماری خۆی کرد پینهان. چووە ناو بەهەشتێ هیچ ئاگای لێ نەبوو ریزوان. شەیتان خۆی هێنا سەر شکڵی ساڵحان. ڕۆژێکی لە ڕۆژان ئادەم و حەووا لە ناو بەهەشتێ دەگەڕان. دەیان کرد سۆحبەت و سەیران. لە بن داری گەنمی دیتیان یەک دانیشتووە بە زمان، دەکا زیکری مەلەکی مەننان. دەگەڵیان کەوتە قسان. کوتی: بۆچ لەو دارەی ناخۆن چەن لوقمان؟ کوتیان: نەهی لە خواردنی ئەو دارەی کردووە خوداوەندی ڕەحمان. کوتی: ئەنگۆ فەقیرن و هیچ نەزان. ناوی ئەو دارەی «شجرةالخلودةعربی»ە. قەسەم بە زاتی ئەحەد، ئەمن ناسحێکی ئەمینم بێ حەسەد. هەر کەس لەو دارەی بخوا لە بەهەشتێ دا دەبێ موخەللەد. ئەو جار مەلعوون، هەفتاد دەفعە سوێندی بۆ خواردن بە خوداوەندی ئەحەد. ئەو جار تەئسیری لێ کردن وەسوەسەی شەیتانی بەد. خواردیان داری گەنمی. نوورەکان چوونەوە پشت ئادەمی. ڕووت و قووت کران، لە بەهەشتێ فڕێ دران. چونکە حەووا زوو هەڵخەڵەتا بوو بۆ خواردنی داری گەنمی، ئەویش دابووی تەحریکی ئادەمی. بۆیە ژن موبتەلا بوون بە حەیز و نەفاس. بە گرانی وەزعی حەمل. بە مێحنەتی وەعدە و نوقسانی میراس. بە شاهێدی دین و کەم عەقڵی. بە مەحڕوومی لە جومعە و جەماعات و غەزا. بە نەبوونی هیچ پێغەمبەر لە واندا.

کە ئادەمیان لە بەهەشتێ هاویشتە خوار. لە شەرمان نەینۆڕییە ئاسمانێ چ جار. کردیە گریان و شین و هاوار. لە بەر ئاوی چاوی ڕۆیی جۆگە و ڕووبار. تا پشتێندێ لە قۆڕێ دا چووە خوار. نەی مابوو خواردن و خەو و سەبر و قەرار. «تقديراللهعربی» سەری بلیند کرد یەک جار. دیتی لە پێچکی عەڕشی جەببار. نووسرایە ناوی محەممەدی موختار. دەگەڵ ناوی پاکی پەروەردگار. گوتی: یا ڕەحیم و یا غەففار. بە حەقی محەممەدی نازدار. خۆش ببی لە گوناهم. ڕەحمێ بکەی بە شین و گریان و ئاهم. فەرمووی خوداوەندی قەییووم بە خاتری محەممەدی، ئەوە لە گوناهت خۆش بووم. ئەگەر محەممەدت کردبا شەفیعی جەمیعی گونەهکاران، مەغفیرەتم بە سەر دا دەباراندی وەک باران.

بەعدەزئان جوبڕەئیلی خۆش مەنزەر. بە قووەتێکی تەمام ئادەمی لە نێو قوڕێ دا هێنا دەر. لە سەر کێوی عەڕەفاتێ دا ناسیەوە حەووای نیکمەنزەر. نووری حەزرەت لە پشتی ئادەم چووە رەحەمی حەووا. شیس لەوی بوو زاهیر، عەهد کرا ئەو نوورە دانەنێن ئیللا لە مەملەکەتێکی پاک و تاهیر. پشت بە پشت، رەحەم بە رەحەم ئەو نوورە پاکە هاتە خوارێ بە پاکی. تا گەیییە پشتی عەبدووڵڵاشخصی بابی. ڕەحەمی ئامینەشخص خاتوونی دایکی.

 

عەبدووڵڵا جەوانێک بوو زۆر چالاک. شۆخ و شەنگ و گەردن پاک. ڕەنگی دەشوبها بە گوڵی باغ. نووری حەزرەت لە پشتی دا شۆعلەی دەدا وەک شەوچراغ. لە زاری بێن دەهات وەک موشکێ موعەتتەری دەکرد دەماغ. ئەو جار بەرد و دار و گوڵ و گیا کە دەیاندیت جەماڵی عەبدووڵڵا. دەیانکوت: مزگێنی لە تۆ ئەی حامیلی نووری ڕەسووڵەڵڵا. کە گەیشتە حەددی بلووغ، لە ئەتڕاف و جەوانب، ئەجانب و ئەقارب، دەوڵەتمەندانی عالی میقدار، پادشاهانی ڕۆژگار، مەیلیان لێ بوو بیکەنە زاوای خۆیان عەبدووڵڵای بە کەماڵ. عەبدوولموتەللیبی بابی، ژنی بۆ نەهێنا بوو، تا عومری گەیشتبووە بیست و پێنج ساڵ. ژنی ئینسان و ئەجیننان، کچ و بێوەژن و جەوان. سەبەب بە نووری سەییدی ئینس و جان. بە دڵ و جان ئاشق و حەیرانی بوون. عەقڵیان گۆڕا بوو، هەموو ببوونە مەجنوون. شەو و ڕۆژێ ڕێیان لێ دەگرت. لوتفی خودای لە شەڕڕی وان مەحفووزی دەکرد.

صلی وسلم علی محمدعربی
بۆ آل و اسحاب دايما ابدعربی
یا ڕەسووڵەڵڵا ڕۆحم بە قوربانت
لە ڕۆژی حەشرێ دەستی مە و دامانت
یاڕەب بۆ خاتری پشتیوانی مەحشەر
یاڕەب بۆ خاتری ئەبووبەکر و عومەر
یاڕەب بۆ خاتری عوسمان و هەم حەیدەر
لێمان قەبووڵ کەی مەولوودی پێغەمبەر
یاڕەب بۆ خاتری جوودی خۆت یا مەوجوود
یاڕەب بۆ خاتری محەممەد و مەحموود
یاڕەب بۆ خاتری شەڕافەتی مەولوود
ڕەحمێکی پێ بکەی یا «الله المعبودعربی»
ئەوشۆ مەولوودی ئەحمەدی موختارە
سوڵتانی مەحشەر سەییدە، سەردارە
ئامۆزای عەلی، حەیدەری کەڕاڕە
سەڵەواتی حەق لەوی، لە چار یارە

شێخ حەسەنی بەسریشخص، شێخ ئەحمەدی بەکریشخص. دەفەرموون. لەو وەختەی کە ئیڕادەی کردووە خوداوەندی ئەکبەر، زاهیر بکا نووری حەبیبی خۆی، حەزرەتی سید البشر. حەڕەکەی کرد بە دڵی عەبدووڵڵای، بابی پێغەمبەر. لە بۆ خواستنی ژنێکی ماهمەنزەر. فەرمووی بە دایکی خۆی، فاتیمەی ساحێب گەوهەر. بڕۆ بۆ ناو تایفەی قوڕەیشییان تا یەکێکی پەیدا بکەی لەوان. ساحێبی جەماڵ و حەسەب و نەسەب بێ. شیرین و بە ئەدەب بێ. ساحێبی حوسن و جەماڵ بێ. بە فەهم و عەقڵ و کەماڵ بێ. بە قەد و قامەت ئیعتیدال بێ. دایکی ڕۆیی بۆ نێو تایفەی قوڕەیشییان. تێ فکری کەسی وای چاو پێ نەکەوت، بە میسلی ئامینەی کچی وەهەبی زەهری. کە دایکی گەڕاوە، خەبەری بۆ عەبدووڵڵا هێناوە. هەمووی لە بۆ گێڕاوە. عەبدووڵڵا فەرمووی دووبارە بڕۆوە. مولاحیزەی بکەوە. دایکی چۆوە دووبارە مولاحیزەی کردەوە. سەد هەزار جار لە جاران لاوچاکتر و بە شەوکەتتری دیتەوە.

ئەوجار عەبدوولموتەللیبیشخص بابی، ئامینە خاتوونی بە عیزز و ناز، لە بۆ عەبدووڵڵایان دەکرد داخواز. دەر ساعەت هێنایان دوو حوققە زێڕ و دوو حوققە ئاڵتوون. سەرفیان کرد، سەد وشتر و سەد گا و سەد مەڕیان کوشتەوە. شایییەکی زۆریان کرد. لە خۆشییان فەڕەج و سروورێکی زۆریان حاسڵ کرد.

 

کە شایی لە بۆ عەبدووڵڵا گێڕا. عەبدووڵڵا بە نیەتی ڕاوێ چوو بۆ سەحرا. ئیتتفاقەن یە کێک لە کچی پادشای شامێ، فاتیمە ناو، کە لاوچاکتر بوو لە مانگی تەواو. دیتبووی لە کتووبی ئاسمانێ کە وەختە لە مەککە زاهیر ببێ پێغەمبەری ئاخرە زەمانێ لە پشتی یەکێک لە فەرزەندانی عەبدوولمووتەللیبی عەدنانێ. هاتبوو ئەو خاتوونە شیرینە، بە خەزێنە و دەفینە. بە جەواهێر و خەدەم و حەشەم. خێوەت و بارەگای هەڵدا بوو لە سەحرای مەککەی موعەززەم. بەڵکە موشەڕڕەف ببێ بە نووری موکەڕڕەم. هەمێشە دڵ موتەعەللیق بوو بە ویسالی مەحبووب. چاو مونتەزیر بوو بۆ دیتنی مەتڵووب. لە نەکاو ڕا چاوی بە جەماڵی عەبدووڵڵا کەوت. وەکوو مامزێ دەیکرد ڕەوت. لە دەشهەتان نێوکی کەوت. لە ناو خێوەتێ بە دەر کەوت. ئەو نیشانەی کە لە کتووبان دیتبووی، لەوی دا چاوی پێکەوت. کوتی: نووری چاوم، جەرگ و هەناوم، دڵ و ڕۆحم بە قوربانت بێ. قەدەم ڕەنجە بکە خیلوەخانەی فەقیران. بە جەماڵی خۆت ڕووناک بکە حوجرەی تاریکی ئەسیران. عەبدووڵڵا دەگەڵی چووە ناو خێوەتی ژەنگاری. دایان نا لە سەر تەختی موڕەسسەع و مرواری. دەستیان کرد بە قسان، لە لێوانیان شەکەر دەباری. چونکە فاتیمە عاشقێک بوو تەواو. دامەنی عەبدووڵڵای گرت بە هەشتاو. کوتی: بە قوربانت بێ جەرگ و هەناو. لە شەربەتی وەسڵی خۆت بمدەیە قومێک شەکراو. دەتدەمێ هەزار حوققە ئاڵتوونی تەواو. عەبدووڵڵا فەرمووی: ئەی خاتوونی بەڵەک چاو. ئەمن زۆر حەز دەکەم بە وەسڵی تۆ شاد بم. ئەمما مومکین نابێ بە بێ تەگبیری بابم.

 

عەبدووڵڵا ڕووی کردە ماڵێ وەک تاوسی سەرمەست. دەستی ئامینە خاتوونیان نا لە ناو دەست. ئەو شەوی جومعە بوو دەگەڵی نووست. نووری پێغەمبەری نەقڵ بوو بۆ ڕەحێمی ئامینە خاتوونێ، قەراری گرت ڕاوەستا. کە سبحەینێ لە خەوێ هەستا. حەکایەتی فاتیمەی شامێی عەرزی بابی کرد. بابی فەرمووی زۆر حەز دەکەم لەو مامڵەیە، قەت ڕامەوەستە. کە فاتیمەی مەهجوور جەماڵی عەبدووڵڵای دی لە دوور، زانی لە لای نەماوە زەڕڕەیەک نوور. گوڕە گوڕی بڵێسەی هەناوی دەهات وەک تەنوور. کوتی: ئەی عەبدووڵڵا! مەقسوودی من لە قەتحی چۆڵ و سەحرا، ئەتوو نەبووی وەڵڵا وە بیللا. بەڵکە مەتڵووبم ئەوە بوو کە شاد ببم بە نووری حەزرەتی ڕەسووڵوڵڵا. ئەوشۆ ئەو نوورەت لە جێگایەکی دی دانا. بە چاوی پڕ ئاو، بە جەرگی سووتاو، بە فرمێسکی ئەرغەوانی، بە ڕەنگی زەعفەرانی، دەگەڵ قافڵەی بە حەسرەت و ئەندووە ڕووی خۆی لە شامێ کرد. لە بەر تەئەسسوف و غەم و غوسسە لە ڕێگا دا مرد. ئەمما مردنی وی هەر بە تەنها نەبوو. بەڵکە سەد ژنی قوڕەیشییان بەم خەفەتییە چوون. «صلو عليه وسلم تسليماعربی»

الصح بدا من طلعتهعربی
واليل دجي من و فرقهعربی
فاق الرسلا فضلا و علاعربی
اهدي السبلا لدلالتهعربی
كنز الكرم مولي النعمعربی
هادي الامم لشريعتهعربی
ازكي النسب اعلي الحسبعربی
كل العرب في خدمتهعربی
سعت الشجر نطق الحجرعربی
شق القمر باشارتهعربی
جبريل اتي ليلةاسريعربی
والرب دعي لحضرتهعربی
نال الشرفا والله عفیعربی
عما سلفي من امتهعربی
محمدنا هو سيدناعربی
في الغرلنا لاجابتهعربی

ئەو شەوی کە نووری حەزرەت. لە رەحێمی ئامینە خاتوونێ قەراری گرت. مەلایکەتان تەبەق تەبەق نووریان بڵاو دەکرد. دەرکەی جەهەننەمێ کلیل درا. بەهەشت وەکوو بووکان موزەییەن کرا. حۆریان خۆیان ئاراییش دا. سەریان لە قەسر و قسووری بەهەشتێ دەرێنا. گوڵی بەهەشتێ پشکووتن. نەسیمی جەننەتێ ئەنگووتن. غونچە دەمی داوە، کانی وشک ژیاوە. تەیر هاتنە خرۆش. جۆ و جۆبار هاتنە جۆش. حۆرییان خۆیان کرد بۆنخۆش. ویلدان شەڕابەنتەهووریان کرد نۆش. گوڵەکان سوور بوون. گیا پڕ نوور بوون. رێحان دەرکەوت، کەوسەر سەرکەوت.

بنەوشە پشکووت، لالە بزووت. مێرگ شین بوون، چەمەن ڕەنگین بوون.درەخت هاتە بەر. میوە کەوتە دەر. قوڕەیشی هەموو قوتار بوون لە گرانی، کەوتنە نێو خۆشی و ویسعەت و ئەرزانی. وابوو خودا نەبێ کەس نەیدەزانی. لە پاشان حەزرەتی جوبڕەئیل بە فەرمانی ڕەببی جەلیل، دەگەل هەشتاد هەزار مەلائیکە هاتن بە تەعجیل. ئاڵایەکی سەبزیان لە سەربانی کەعبە چەقاند. ڕەگی جەرگی کافرانیان پساند. تەختی پادشاهان نگوونسار کرا. زوبانیان تاقەتی تەکەللومی لێ بڕا. موژدە درا بە هەر حەوت تەبەقەی گەردوون، کە ئەو نووری مبارەکی مەکنوون، ئەوشۆ نەقڵ بوو بۆ ڕەحێمی ئامینە خاتوون.

ئەوجار ئیبلیسی خەبیسی پیسی نەجیس. غەدداری خوونخاری مەککار. سەحاری تەراری ئەدبار. ڕوو ڕەشی کەری ئەحمەق. بێ مەعریفەتی گوێ لەق. دوو شەقی تەڕ و تازەی تێ هەڵدرا. کلکی لە ناو گەڵی نا، وەک دێڵە بەبای چل شەو و چل ڕۆژ، وەک مانگای ژاندار، بە میسلی سەگی هار، لە بەحر و بەڕڕ و دەشت و چۆڵ و سەحرای نەیدەگرت قەرار. بەعدەزئان لە سەر چیای ئەبووقەبیس چریکەیەکی ڕاهێشت. سەگبەچەگانی وەک سەگمەگەس، دەوریان دەدا لە ڕاست و چۆپ و پێش و پەس. ئەحواڵیان لێ دەپرسی. کوتیان: بۆچ دەلەرزی و بۆچ دەترسی؟

کوتی: لە عاجزیان وەختە بپسێم. لە حەیفان وەختە بدڕێم. ڕەواجمان نەما. پشتمان شکا. نووری خاتم الانبیا، ئەوشۆ قەراری گرت لە رەحێمی دایکی دا. مەبعووس دەبێ نووری ڕەخشان، دەشکێنی بت و ئەسنام. شەڕاب و قومارێ دەکا حەرام. موعجیزان دەنوێنێ. جەبباران دەشکێنێ. دڵی کافران دەسووتێنی. سەر ڕەقان، نەرم دەکا. ڕەجمی شەیاتین دەکا. جێگەیان پێ لەق دەکا. مانگێ بە ئەنگوشتێ شەق دەکا. بەیداخی دین هەڵدەکا. چوارپەلی زاڵمان پەل دەکا. دنیایێ ڕۆشن دەکا. زەمینی گوڵشەن دەکا. دینی حەق ئیحیا دەکا. هەر چی کوفرە ڕادەکا. «سيدالمرسلينعربی»ە. «رحمت اللعالمينعربی»ە. ناوی مبارەکی ئەحمەد و تاها و یاسینە. بڵیندان دەکا نەوی. هیچ پێغەمبەر نابن لە پاشی وی. ئۆممەتی وییە سەردەفتەر. چونکە ئەمر دەکەن بە چاکە، نەهی دەکەن لە مونکەر. کوتیان: ئەی بزورگی مە و ئەی پیرە گورگی مە. لە سەر شەش تەبەقەی عەرزی غاڵب بووین. لە سەر ئەو تەبەقەیەش غاڵب دەبین. تەعمی گوناهانیان لە لا شیرین دەکەین وەک هەنگوین. ئەو قسەیەی بیست مەلعوون لەوان، کەیفخۆشی پەڕێیە ناو چاوان. کوتی: ئەو جار چاوم پێتان ڕۆشن بۆوە ئەلعان.

بەعدەزئان عەبدووڵڵای نەوجەوان، بۆ تجاڕەت چۆوە شامێ. لە ڕێگایە وەفاتی کرد. مەلایکە گریان و کوتیان: یا ڕەحیم و یا ڕەحمان! یا کەریم و یا مەننان! حەبیبی تۆ بە یەتیمی ماوە. کێ هەیە بە خێوی بکا ئەو بەڵەک چاوە؟ خودا فەرمووی: زەهیر منم، نەسیر منم، موعین منم. لە دایک و بابان موشفیقتر منم. ئەو خەبەرە گەیشتە خزمان. دەستیان کرد بە شین و گریان و ئاهـ و واوەیلا و قوڕپێوان. خسووسەن ئامینە خاتوونی پەرێشان. بێهۆش بوو تا سێ شەو و سێ ڕۆژان، وەک ماری پێچکی دەدا، زگی پڕ بوو لە ژان. وەک بی ناو ئاوێ، قامەتی شۆخ و شەنگی هاتە هەژان. لە فەراقی بابی «محمدالمصطفيعربی» عەبدوڵڵا، کە جوانەمەرگ بوو ساحێبی شەرت و وەفا.

موالي يا موالي يا مواليعربی
رسول الله يا بدرالياليعربی
فەلەک بۆچ وات دەگەڵ من کرد ئاخر
لە یاری خۆت جودا کردم بە تاڵی
بە عەبدوڵڵا دڵم خۆش بوو بە دنیا
لە پێش چاوت بزر کردم جەماڵی
جەماڵی گەر ونە ئەمما بە مەعنی
لە بۆ من موونیسە فیکر و خەیاڵی
لەکوێی ئەی مایەیی ڕۆحی ڕەوانم
کە سووتاوم لە داخت وەک زوغاڵی
شەو و ڕۆژێ لە دەردی دووری تۆ دا
دڵ و گیانم وەکوو نەی هەر دەناڵی
فیغان و ئاهـ و واوەیلا، لە دنیا
یەتیم ماوە حەبیبی زوجەلالی
درێغا بۆ ڕوخی وەک ماهی تابان
لە ژێر خاکێ بزر بوو چاوی کاڵی
جەوانە نامرادە بۆ چی وا زوو
ویداعت کرد لە ئەهل و لە عەیالی
لە دووری تۆ نەما، عەبدوولموتەللیب
دڵی من کوو نەسووتێنن بە حاڵی
نەمێنم بۆ تۆ ئەی بابی محەممەد
لە پاشی تۆ چ لێ بکەم عومر و ماڵی
لە دنیایە ئەگەر لێکدی جودا بووین
لە جەننەت پێم عەتا کەی حەق! ویسالی

ئەو جار ئامینە دەفەرموێ کە حامیلە بووم بە سەییدی سەروەر. ئەوەڵ مانگی ڕەجەبێ بوو لە خەو دا دیتم پیاوێکی کەڵەگەتی ڕەنگ ئەسمەر فەرمووی مەرحەبا بکە یا محەممەدی سەروەر. کوتم: ئەتۆ کێی؟ فەرمووی: ئەمنم ئادەمی ئەبولبەشەر. کوتم: فەرمانت چییە؟ فەرمووی: مزگێنی بێ لە تۆ ئەی ئامینە کە حامیلە بوویتی بە سەییدولبشەر. بە شەفیعی ڕۆژی مەحشەر.

لە مانگی دووهەم، پیاوێک هات بزورگ و ڕەییس. فەرمووی: «السلام عليكم يا رسول اللهعربی» ئامینە کووتی: ئەتوو کێی؟ فەرمووی: ئەمنم حەزرەتی ئیدریس. کوتی: کارت چییە؟ فەرمووی: مزگێنی بێ لە تۆ کە حامیلە بوویتی بە پێغەمبەرێکی ڕەییس.

لە مانگی سێهەم، هات زاتێکی عالی سفات، دەیکرد تەمجید و تەقدیس. فەرمووی «السلام عليكم يا نبی اللهعربی» و ئامینە دەڵێ ئەتوو کێی؟ فەرمووی ئەمنم حەزرەتی شیس. کوتی: کارت چییە؟ فەرمووی مزگێنی بێ لە تۆ کە حامیلە بوویتی لە ساحێبی تەئویل و موعجیزە و حەدیس.

لە مانگی چارم، زاتێک هات نوورانی وەک رۆح. فەرمووی: «السلام عليكم يا حبيب اللهعربی». ئامینە دەڵێ ئەتۆ کێی؟ فەرمووی ئەمنم حەزرەتی نووح. دەڵێ: فەرمانت چییە؟ فەرمووی مزگێنی بێ لە تۆ ئەی ئامینە خاتوون، کە حامیلە بوویتی بە ساحێبی غەزا و نوسرەت و فەتح و فتووح.

لە مانگی پێنجەم، زاتێک هات بۆنی دەڕۆیی وەک عوود. فەرمووی: «السلام عليك يا صفوة اللهعربی». ئامینە فەرمووی: ئەتوو کێی؟ فەرمووی: ئەمنم، حەزرەتی هوود. دەڵێ کارت چییە؟ فەرمووی: مزگێنی بێ لە تۆ ئەی ئامینە کە حامیلە بوویتی بە ساحێبی «مقام المحمود و لواء المعقودعربی».

لە مانگی شەشەم، زاتێک هات بە تەعجیل. فەرمووی: «السلام عليك يا رحمة اللهعربی». ئامینە دەفەرموێ: ئەتۆ کێی؟ فەرمووی ئەمنم ئیبڕاهیمی خەلیل. دەڵێ: فەرمانت چییە؟ فەرمووی خۆش بە حاڵت ئەی ئامینە، کە حامیلە بوویتی بە پێغەمبەرێکی جەلیل، هەمنشینی جوبڕەئیل.

لە مانگی حەوتەم، هات شەخسێکی لاوچاک و مەلیح. فەرمووی: «السلام عليك يا احتارةاللهعربی». ئامینە دەڵێ ئەتوو کێی؟ فەرمووی ئەمنم ئیسماعیلی زەبیح. دەڵێ فەرمانت چییە؟ فەرمووی: مزگێنی بێ لە تۆ کە حامیلە بوویتی بە پێغەمبەرێکی فەسیح و بەلیغ و مەلیح.

لە مانگی هەشتووم، زاتێک هات عالی شان. فەرمووی «السلام عليك يا خيرةاللهعربی». ئامینە دەڵێ:ئەتوو کێی؟ فەرمووی ئەمنم مووسا بنی عیمران. دەڵێ: فەرمانت چییە؟ فەرمووی مزگێنی بێ لە تۆ کە حامیلە بوویتی بە پێغەمبەرێکی، کە لە بۆ وی دێتە خوارێ قورئان.

لە مانگی نۆهەم، زاتێک هات مباڕەک قەدەم. فەرمووی: «السلام عليك دنی القورب منك يا رسول اللهعربی». ئامینە فەرمووی: ئەتوو کێی؟ فەرمووی ئەمنم عیسای بنی مەریەم. کوتی: فەرمانت چییە؟ فەرمووی: مزگێنی بێ لە تۆ کە حامیلە بوویتی بە پێغەمبەرێکی گوڵغونچە دەم. لە سەر تۆش دەفع دەبێ دەرد و ئەلەم.

ئەوشۆ شەوی زەوق و شەوق و سەفایە
مەولوودی «محمد المصطفیعربی»یە
نازل دەبن مەلەک لە ئاسمانا
بە ئەمری خالقی ئەرز و سەمایە
چەند پێغەمبەر دێن و دەکەن سەلامێ
لە خزمەتی سوڵتانی ئەنبیایە
خەمێ مەخۆن ئەی ئوممەت ڕۆژی مەحشەر
لە بۆ محەممەد پشت و پەنایە
گونەهکارین کەلێگ ئەمما ئومێدن
«لاتقنطوعربی» فەرماییشی خودایە
بە مەولوودی پێغەمبەرن ببەخشە
ئەگەرچی زۆر ئەمین ساحێب خەتایە

ئەو جار شەوی ئەوەڵ لە مانگی مەولوود. حاسڵ بوو لە بۆ ئامینەی، فەڕەح و سروور.

شەوی دووهەم، موژدەی درایە بە حاسڵ بوونی مەقسوودی نێزیک و دوور.

شەوی سێهەم، لە غەیبەوە بیستی نەدا. کە وەختە وجوودی ئەو کەسەی ببێ پەیدا. کە نێعمەت و شوکری ئێمە دەکا.

شەوی چوارەم، دەنگی مەلائیکەتانی بیست ئاشکرا.

شەوی پێنجەم، تیکرار ئیبراهیم خەلیلوڵڵا، موژدەی دایە بە وجوودی زجوودی مەسعوودی حەزرەتی ڕەسووڵەڵڵا.

شەوی شەشەم، نووری چاوی پێکەوت لە ئەرز و سەما.

شەوی حەوتەم، مەلائیکەتان دەوری حەڕەمی ئامینە خاتوونێیان دا.

شەوی هەشتەم، فەڕەح و سروور بوو پەیدا.

شەوی نۆهەم، بە ئامینەیان کوت: مبارەک بێ لە تۆ نووری حەزرەتی محمدالمصطفیعربی. ئەتۆی مەعدەنی سیدق و سەفا.

شەوی یازدەهەم، سیڕڕی ئیمانی بۆ ئاشکرا کرا وەک چرا.

شەوی دوازدەهەم، ئەوێ شەوێ، شەوێک بوو ڕووناک. ئاسمان وەک دڵی سددیقان پاک. نوور دەو شەوەی دا پەخشان بوو، لە بۆ دڵی من ڕەخشان بوو. عەبدولموتەللیبی باپیری پێغەمبەر، ئەولاد و ماڵی خۆی لەو وەختەدا، برد بۆ کەعبەی یەکسەر. لە کن ئامینەی نەمابوو هیچ کەس، نە موئەننەس نە موزەککەر.

ئامینە دەیفەرموو دانیشتبووم تەنها و عاجز، دڵم پڕ بوو لە غەمان. کوتم هاوارە لە خۆمی ماڵوێران. کەس نییە قومێک ئاوێم بداتێ. خنکام لە تونیان. کەس نییە پشتیوانم بێ وەکوو مامان. کەس نییە پاڵی وێ بدەم. کەس نییە قسەی دەگەڵ بکەم. کەس نییە ئەنیسم بێ. کەس نییە جەلیسم بێ. کەس نییە مامانم بێ. کەس نییە پشتیوانم بێ.

ئامینە دەیفەرموو: لە ناکاوڕا دیتم شەق بوو چوار گۆشەی دیوار. هاتنە ژوورێ چوار ژنی باڵابڵیندی ئاهووڕەفتار. هاتنە لام. دەستیان کرد بە گوفتار.

ئەی ئۆممەتی محەممەدی بڵێن بە زەوق و بە سەفا
صلو علي محمد سيدي عالم مصطفيعربی
ئەو چوار ژنی دە نازەنین، جەماڵ ماهی منەووەرە
سەلامیان کرد گەلێک شیرین لە ئامینەی موعتبەرە
ژنی ئەوەڵی حەووا بوو، جەماڵی هەر وەک چرا بوو
ئەو دە پێشی هەمووان دابوو، چونکە ئەو ام البشرەعربی
فەرمووی مزگێنی بێ لە تۆ یا ئامینەی مونەووەرە
زاهیر دەبێ زاتێک لە توو، حەبیبی حەیی ئەکبەرە
ئەو جار سارا دەهاتە ژوور، شۆعلەی دەدا لە ڕوویی نوور
فەرمووی مزگێنی بێ لە دوور یا ئامینەی بەختەوەرە
ئەولادێکی دایەی خودا، ناوی محەممەد مستەفا
شاهی جەمیعی ئەنبیا، شەفیعی ڕۆژی مەحشەرە
ئاسیە بوو ژنی سێمین، سەلامی کرد گەلێک شیرین
یا ئامینە لێت بێ مزگێن، کوڕی تۆ سەیدی سەروەرە
جا هاتە ژوورێ مەریەمە، چەند مەدحی وی بڵێم کەمە
مامۆچەی فەخری عالەمە، دایکی عیسای پێغەمبەرە
فەرمووی بە لەفزێکی شیرین، یا ئامینە لێت بێ مزگێن
کوڕت محەممەدی ئەمین، بۆ ئەنبیایان سەروەرە

ئامینە دەیفەرموو: ئولفەتم گرت بە وان. دەستیان کرد بە قسان. دیتم مەخلووقات ڕوویان کردە حوجرەی من جەماعەت بە جەماعەت. ئەسوات و موشتەبیهات. لوغات و موختەلیفات لە نێو حوجرەی من دەهات. بڵێسەی نوورین پەیدا بوو لە هەموو وڵات. لە پێش و پاش و چەپ و ڕاست، عەجایبات بوون زهوور. عالەم پڕ بوو لە نوور. زەمین بوو بە فەلەک. ڕووی ئەرزی پڕ بوون لە مەلەک. ئاسمان سەیری زەمینی دەکرد. حەسرەتی بە زەمینێ دەبرد.

شەیتان دەگەڵ دێوان، هاتنە سەر کێوان. پڕ بوو لە مەلەک سەری ئەرزی، خاڵی نەما بە قەد جێی سەری دەرزی. بوت سەربەرەژێر بوون. بوتپەرەست کوێر بوون. غەرق بوو ئاوی ساوە، ئاگری فارسی کوژاوە. ئەیوانی کەسرایێ شەق بوو. جێ بە کافران لەق بوو. پادشا هەموو بەدحاڵ بوون. هەموو زمانیان ڵاڵ بوو. شاهی عەجەم، خوسرەو، ڕۆژی ڕووناکی لێ بوو بە شەو. خاقان حاکمی چینێ، بوو بە پەندی سەر زەمینێ. بە تەبع حاکمی یەمەنێ، دەستی کرد بە شیوەنێ. لات، مات بوو. نەسری نوسرەت چوو. عوزا، لە مەرتەبەی خۆی داخزا. لە کافران بوو بە قەزا. هۆبڵ، ڕووی ڕەش بوو وەک قەل. یەغووس، بوو بە سەگی ناو مەجووس.

ئيلاهی بة جاهی نبی المعظمعربی
و بيت المعظم، و بل نور اعظمعربی
بە حەقی محەممەد شەهی ئەنبیایان
بە مەولوودی شاهی نەبیی موکەڕڕەم
بە لوتفی عەمیمت ببەخشە گوناهم
بە زاتی کەریمت، بە فەخری دوو عالەم
فەقیرم، گەدامە، لە دەرگاهی پاکت
بە حاڵی هەموو کەس، تۆ دانایی و ئەعلەم
بکە روحمێکی یا ئیلاهی بە حاڵم
لە ڕۆژی قیامەت، لە ناری جەهەننەم
ئیلاهی بە حەقی کەلامی مەجیدت
بە سەدیق و سادق، بە فاڕووقی ئەعزەم
بە زینووری عوسمان، بە شاهی ویلایەت
عەلیی وەلی، حەیدەری شێری ئەکڕەم
ببەخشا ئەمینتخلصی گونەهکار و عاسی
بە خوێنی شەهیدانی ماهی موحەڕڕەم

بەعدەزئان، خوداوەندی عەزیمووشەئن، ئەمری کردە تاوسی مەلایکەتان یەعنی جوبڕەئیلی ئەمین و ئەمان. پڕ بکا پیاڵەی بلوور لە شەرابەنتەهوور. ڕایبخا سەججادەی قوربی ویسال بۆ ساحێبی نووری رفحت الاتصالعربی. بە ریزوانی بڵێ باغ و باغات و قەسر و قسوور و غیلمان و حۆری لە بەهەشتێ موزەییەن بکا. بە مالکی بڵێ دەرکەی جەهەننەمێ کلیل بدا. دابنێ ئاڵای موحیببەتێ لە سەر شان. بانگ ڕابهێڵە لە ئەرز و ئاسمان، لە کێوان و لە دەشتان، لە بەڕیان و لە بەحران کە نیزێکە عاشق، جەماڵی مەعشووقەی ببینێ. مووحیب میوەی ویسالی باغی مەحبووبێ بچنێ.

دەرحاڵ حەزرەتی جوبڕەئیل، بە جێی هێنا فەرمانی حەزرەتی ڕەببی جەلیل. عەڕش و کورسی و سەما، کەوتنە هەڵپەڕین و سەما. مەلایکەتان دەوری حەڕەمی ئامینە خاتوونێیان دا. تەیر و وحووش و دەڕەندە و هەموو ئەشیا، دەستیان کرد بە شادی و نەغمە و تەڕەننەم و ئاواز و سەدا. سێ ئاڵا هەڵدران. یەک مەشریق و یەک لە مەغریب. یەک لە سەربانی كعبةاللهعربی. هەر ئاڵایەکی لەوان، سەد هەزار مەلایکەی لە بن ڕاوەستان.

ئەی ساحێبی ئۆممەتێ، شەفیعی لە قیامەتێ
دەستی مە و دامانی تۆ، لە بۆن کەی شەفاعەتێ
ئەی شاهی عالیجەناب، ساحێبی وەحی و کیتاب
لە ڕۆژی حەشر و حیساب، لە بۆن کەی شەفاعەتێ
ئەی شاهی ئاخیر زەمان، ساحێبی وەحی و قورئان
لە ڕۆژی حەشر و میزان، لە بۆن کەی شەفاعەتێ
حەبیبی حەیی ئەحەد، لە تۆ دەخوازین مەدەد
گونەهکارین بێ عەدەد، لە بۆن کەی شەفاعەتێ
ئەی شاهی جەهەتمونیر، هەر تۆی بەشیر و نەزیر
لە دەرگای حەیی قەدیر، لە بۆن کەی شەفاعەتێ
ئەی شاهی دونیا و دین، حەبیبی حەیی موعین
تۆی شفيع المذنبينعربی، لە بۆن کەی شەفاعەتێ

ئامینە دەیفەرموو: تینوو بووم. لەو وەختیدا دیتم لە غەیبەوە پیاڵەیەکی پڕ لە شەربەتیان لە بۆ من هێنا. کە خواردمەوە نوورێکی عەزیم لە پێش چاوم بوو پەیدا. حەزرەتی جوبڕەئیل بوو. هاتە حوجرەی من بە قەدەمی سیدق و سەفا، شاپەڕی مبارەکی بە سەر من دا هێنا. بێ زەحمەت و موشەققەت وەزعی حەملم بە ئاسانی ڕۆنا. «ولدالنبيعربی»

والسلام عليكم و رحمةالله و بركاةعربی