دەردی هیجران
از کتاب:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
اثر:
امین اشنویی (1889-1954)
1 دقیقه
1194 مشاهده
تەبیبانی جیهان با بێن کە دەردی من گرانبارە
بە تیری غەمزەیی جانان دڵ و جەرگم بریندارە
بە زاهیر تالیعی خۆم دیوە دەمرم بێ ویسالی تۆ
هەتا ماوم بکە تەدبیری کارم جا هەر ئەو جارە
غەریقی بەحرێکی خەم بووم نەهەنگێکی بەڵام تووش بوو
وەرن ئیجماع لە بۆ سەر من گەلی خزمان بکەن چارە
بە ئەفلاتوون و لوقمانێ عیلاجی دەردی من نایێ
خەمی من با خەمی غەیری وەکوو میسقال و خەروارە
نیگاری من جەماڵی من بکە روحمێ بە حاڵی من
«ئەمینتخلص» لەو دەردی هیجرانت هەمیشە کاری دژوارە