چارەنووس
از کتاب:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
اثر:
امین اشنویی (1889-1954)
1 دقیقه
1121 مشاهده
ڕزق و ڕۆزی کەم عەزیزم سەرنەویشتی قودرەتە
گەرچی سەعیێ لازمە ئەمما بە سەعیێ نودرەتە
سەد هەزارم دیتووە سەعیێ دەکەن کارێ دەکەن
کەسبی وان ئاخر دەبێتە داغ و دەرد و حەسرەتە
گەر خودا بەختی کەسێکی ڕەش بکا ڕۆژی ئەزەل
شەوق و شادی ماتەمە و عەیش و نشاتی مێحنەتە
ئەمری قورئانە «تعزوعربی» هەم «تذل من يشاءعربی»
ئەو لە بۆ دونیا و قیامەت نوکتەیێکی حیکمەتە
زۆر هەنە بوونە بە زۆری سەعیی خۆ ئومێدوار
دڵ لە ئایاتی تەوەککول خاڵی و پڕ غەفڵەتە
حاسڵی دونیا و قیامەت بۆتە ناخۆشی و عەزاب
سەعی و زۆری وان لە بۆیان بوویتە ڕەنج و زەحمەتە
گەر خودا مەیلی هەبێ هەر کەس تەرەققی پێ بدا
بۆ جیهان و ئاخرەت دەیکاتە ساحێب عیززەتە
یا ئیلاهەلعالەمین بۆ خاتری پێغەمبەری
تۆ بە حاڵی من «ئەمینی ئوشنەویتخلص» کەی ڕەحمەتە