بێ وەفایی

از کتاب:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
اثر:
امین اشنویی (1889-1954)
 1 دقیقه  1452 مشاهده
وعدەیی وەسڵت بە من دا کارێکی بێ جا نەبوو
بۆ وەپاشت خست عەزیزم خۆ قەرارن وا نەبوو
تۆ دەزانی خولفی وەعدە کارێکی زۆر بیدعەتە
خولفی وەعدەت بۆچی کرد کارەکی وا چا نەبوو
عیشق دەردێکی عەیانە زەحمەتە بیکەی نەهان
عاشقی بە دزیم نەدیوە ئاخری ڕیسوا نەبوو
گەر بە ماچێکی لە کۆڵمەی ناسکت کردوومە شاد
موڵکی دونیایە نەڕووخا یا قیامەت ڕانەبوو
شادومانی وەسڵی تۆیە گەر شەو و ڕۆژێ ڕەقیب
بۆ دڵی غەم دیدەیی من ڕۆژێکی قەت شاد نەبوو
گەر دەڵێن مەجنوونشخص زەبوونی عیشقی لەیلشخصێ بوو وەلی
وەک ئەمینی ئوشنەویتخلص بە ئاهـ و واوەیلا نەبوو