ڕۆژگار
از کتاب:
            دیوانی ئەمین ئوشنوویی
        اثر:
                امین اشنویی (1889-1954)
        
             1 دقیقه
             1897 مشاهده
        
        
    لە ڕوویی مەرحەمەت جانا دەپرسی گەر لە کاری من
وەکوو زولفت پەرێشان و سیاهە ڕۆژگاری من
هەموو ڕۆژێ لە غەیبێدا خەمێک بۆ من دەبێ پەیدا
لە دەس چوو تاقەت و سەبر و توانا و قەراری من
بە چاوان هەرچی ناخۆشە دەبینم چاوەکەم بۆیە
کەسێ نەیدیوە تا ئیمڕۆ بە خەندە لێو و زاری من
نە دینم ما نە ماڵم ما نە عەقڵم ما نە حاڵم ما
لە من وا بوونەتە دوژمن هەموو ئەحباب و یاری من
ئەسیر و بێکەس و مەفلووک و کەم ئەوزاع و بێ چیزم
سوپاهی غەم لە هەر لا گرتوویە هەر چوار کەناری من
گوناهی خۆمە ئەو ڕۆژەی دەبینم من لە دونیایێ
خەتای کەس ناگرم چونکە خەتایە کار و باری من
«ئەمینتخلص» وەختی جەوانی چوو عومر نیزیکە ڕاببڕێ
هەزار ئەفسووس و سەد حەسرەت بووە پاییز بەهاری من