مووسیبەت
از کتاب:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
اثر:
امین اشنویی (1889-1954)
1 دقیقه
998 مشاهده
پەرتەوی ئافتابە یا چیهرەیی دڵگوشایی تۆ
زوڵمەتی لەیلی تارە یا توڕڕەیی مێشکسایی تۆ
بۆ ڕوخی سوبحی سادقت دڵ وەکوو شەمعی هەڵکراو
هەر دەسووتێ هەتا سەحەر مونتەزیری لیقایی تۆ
مەیلی ویسالی تۆ لە من بوو بە فەراقی دەرد و خەم
دەرد و خەمان دەکەم قەبووڵ لێم بێ ئەگەر ڕەزایی تۆ
گەردشی گوڵشەنی بەهار بۆ منە حەپس و چاهی تار
بێ تۆ نەژیم ئەمن چ جار ئەی دڵ و جان فیدایی تۆ
گەر چی تۆ ماهتەلعەتی گوڵڕوخ و سەروقامەتی
یا وەکوو حۆری جەننەتی چ بکەم کە بێ وەفایی تۆ
عیشقی «ئەمینتخلص» موسیبەتە فیکر مەکە کە ڕاحەتە
بۆتە ئەسیری دەرد و خەم عاشقی موبتەلایی تۆ