ئاهی دەروون

از کتاب:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
اثر:
امین اشنویی (1889-1954)
 1 دقیقه  1049 مشاهده
عاشقی ڕووی یارەکیمە یارەکەی ڕوخ وەک قەمەر
موبتەلای بازاڕەکیمە بۆ مەتاعی دین زەرەر
تەن دەگەڵ پەروانە جووتە قەسدی سووتانێ دەکا
دڵ دەگەڵ شەمعێ برایە شەو دەسووتێ تا سەحەر
دووکەڵی ئاهی دەروونم شاهیدی سووتانی دڵ
مەوجی چاوی پڕ لە خوێنم باعیسی زەخمی جگەر
ئەو کەسەی پێی شادەدڵ بووم لێی جودا کردم فەلەک
نووری چاوانم لە کوێیە، کوێوە چوو خاکم بە سەر
شادیی دیداری تۆم ئەی گوڵ موبەددەل بوو بە غەم
وەسڵی تۆم لێ بوو بە هیجر و حەسرەت و ئاهـ و کەسەر
شەو لە هیجری ڕوویی تۆ ئەی مایەیی ڕووحی ڕەوان
سینە سووزان دڵ فرووزان دیدە گریان چەشمی تەڕ
ناڵەیی جانسووز و ئاهی شۆعلە ئەفرووزی «ئەمینتخلص»
بۆچ لە تۆ ئەی سەنگدڵ هەرگیز نەبوو جارێ ئەسەر