ڕەقیب

از کتاب:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
اثر:
امین اشنویی (1889-1954)
 1 دقیقه  1065 مشاهده
دڵم ناپشکوێ بێتوو نەبیسم ڕۆژێ من نێوت
سەر و ماڵم بە قوربانی شەوێکی ماچی سەر لێوت
ئیلاهی کەی دەبێ سەروی قەدت بگرم بە ئاغووشم
ئیلاهی کەی دەبێ بۆن کەم دوو پستانی وەکوو سێوت
ئەگەر سەبرێ بکەم لەو دەردی بێ دەرمانی تۆ گیانا
دەبێ هەڵوا بخۆم جارێ لە قۆرەی قایمەی مێوت
وەکوو ئاوی حەیاتێ عومری تازە بۆم دەبێ حاسڵ
دە زاری خۆم بنێم من گەر زەنەخدانی وەکوو زێوت
بە ئاوی چاو و بەرقی ئاهـ و ناڵە خۆم دەسووتێنم
خودا تۆفیق بدا ئاخر خەمی قورسی وەکوو کێوت
«ئەمینتخلص» فکری جودایی قەت لە تۆ هەرگیز نەبوو ئەمما
خودا ماڵی خراکاتن ڕەقیبی هەر وەکوو دێوت