بۆ میرزا عینایەتی سەعاتساز
از کتاب:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
اثر:
امین اشنویی (1889-1954)
1 دقیقه
979 مشاهده
ئەی بادی سەبا ئیمڕۆ قاسید بە دەفەرمانم
بۆ خزمەتی سۆفی خۆن ئەو نووری دوو چاوانم
ئەو موونسی غەمخوارم ئەو عاقڵی هۆشیارم
ئەو یاری وەفادارم خزمی مە و جیرانم
ئەو مەحڕەمی هەر ڕازم میرزایی سەعات سازم
عەرزی بکە داخوازم، ئەحواڵی پەرێشانم
مانگی ڕەمەزانێ هات مەنزڵ بووە نێو باغات
بێ بانگێ و بێ ساعەت پارشێوێ خۆ نازانم
قیڕەی کەڵەبابم دێ زوو سفرە و ئاوم دێ
وەک خواردم و خوابم دێ دەیخۆم و پەشیمانم
یاڕەببی شەوی ماوە یا کازیوەی کێشاوە
چان دێمی نەکێشاوە دەنگێک دێ لە گوێیانم
وەعدەت بە سەعاتێک دا هەر چەندی لە باغی بم
من مونتەزیر ئیمڕۆکە بوو وەعدە و پەیمانم
گەر ساعەتی زەنگی بێ هەر وەختەی کە دەنگی بێ
مەعلووم دەبێ کەنگێ بێ ئەمجارە سبەینانم
ئەو ساڵە ئەمینتخلصی تۆ کەوتۆتە غەریبایی
ڕۆژێ دڵی خۆشحاڵە ئەمما شەوێ زیندانم