بۆ جوانە مەرگ «نازدار» کچی ئەمین

از کتاب:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
اثر:
امین اشنویی (1889-1954)
 1 دقیقه  1041 مشاهده
لە پاشی ڕوویی مەحبووبان لە دونیا گوڵ نەمێنی با
لە پاشی ڕووی گوڵان، بولبول لە باغاندا نەخوێنێ با
گوڵی ڕوویی جەوانان وەک لە ژێر خاکی زەمین ون بوو
دەنا ڕوویی گوڵ و سونبول بەهاران کەس نەبینێ با
وەکوو بادی ئەجەل غونچەی منی ئەوڕۆکە فانی کرد
بڵێن با باغەوان چیدی لە باغان گوڵ نەچێنێ با
چەمەن وا مانەوە بێ گوڵ هەزار ئەفسووس و سەد حەسرەت
بڵێ با غونچەگوڵ چیدی لە پەردە خۆی نەژێنی با
جەوان و نازەنینی من لە دونیایێ ویداعی کرد
لە پاشی وی «ئەمینتخلص» یاڕەب لە دونیایێ نەمێنێ با