بۆ جوانە مەرگ «نازدار» کچی ئەمین
لە کتێبی:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
بەرهەمی:
ئەمین ئوشنوویی (1889-1954)
1 خولەک
1044 بینین
لە پاشی ڕوویی مەحبووبان لە دونیا گوڵ نەمێنی با
لە پاشی ڕووی گوڵان، بولبول لە باغاندا نەخوێنێ با
گوڵی ڕوویی جەوانان وەک لە ژێر خاکی زەمین ون بوو
دەنا ڕوویی گوڵ و سونبول بەهاران کەس نەبینێ با
وەکوو بادی ئەجەل غونچەی منی ئەوڕۆکە فانی کرد
بڵێن با باغەوان چیدی لە باغان گوڵ نەچێنێ با
چەمەن وا مانەوە بێ گوڵ هەزار ئەفسووس و سەد حەسرەت
بڵێ با غونچەگوڵ چیدی لە پەردە خۆی نەژێنی با
جەوان و نازەنینی من لە دونیایێ ویداعی کرد
لە پاشی وی «ئەمینناسناوی ئەدەبی» یاڕەب لە دونیایێ نەمێنێ با