بۆ سافی «کاکی ئێرانی»

لە کتێبی:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
بەرهەمی:
ئەمین ئوشنوویی (1889-1954)
 2 خولەک  1221 بینین
سافی بە فیدای خاکی دەری رەهگوزەرت بم
قوربانی قەد و قامەت و لەفزی شەکەرت بم
حەیرانی کەلامات و غەزەلیاتی تەڕت بم
شەیدایی کەڕاماتی سەریعولئەسەرت بم
پەروانەیی جان دادەیی شەمعی نەزەرت بم
پەروانەمە ئەمما لە چرای ڕوویی تۆ دوورم
وەک بولبولی مەحڕووم لە ڕوویی گوڵی سوورم
سەد شوکر بە ئەفکار هەمێشە لە حزوورم
ناچار بە ئەم حاڵەشەوە شاد و سەبوورم
دەروێش و قەلەندەر، بە تەمەع سیم و زەرت بم
من سائیلی دەرگاهم و موحتاجی بەراتم
موشتاقی دوعایەکم لە بۆ راهی نەجاتم
بەو لوتف و سەفای دڵ وەرە تۆ بمکە خەڵاتم
فەوتاوە دە عوسیانێ هەموو عومری حەیاتم
خاکم وەسەری کەنگێ دەبێ خاکی دەرت بم
یاڕەب کەی دەبێ جارێکی من بێمە خەیاڵت
یا ئینکێ ببینم بە نەزەر ماهی جەماڵت
ڕۆژێکی بکەم ڕۆئیەتی ئەو ئەبرۆی هیلالت
شاد بێ دڵی غەمدیدە لە بۆ عەیدی ویسالت
زەوواری تۆڕابی قەدەم و پا سەرت بم
بێچارە ئەمینناسناوی ئەدەبیم لە شنۆشوێن بێ کەس و کارم
بێ دولبەر و بێ هەمدەم و بێ موونس و یارم
تۆ غەوسی موعەززەم بگە ئیمداد و هەوارم
دەرمان کە برینی دڵی مەجڕووح و فیگارم
ئەی من بە فیدای مەرهەمی زەخمی جگەرت بم