بۆ میرزا عەبدووڵڵا عینایەتی سەعاتساز

از کتاب:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
اثر:
امین اشنویی (1889-1954)
 1 دقیقه  1022 مشاهده
سۆفی نەتزانیوە دیسان، ئیمڕۆ لێم تێک چوو سەعات
کەس نییە خۆشم بوێ ئەو چەپرەکەی بیکەم خەڵات
جار بە جار فکرێ دەکەم یاری قەدیمە لازمە
حورمەتی بگرم لە ناو بێگانە و ئەهلی وڵات
پیرە بێچارە ددانی نینە مەعدەی شوڵغە
قورمیشی دەخوا هەزم ناکا خوا چارەی بکات
هەر وەکوو پیران شەوێ تا ڕۆژێ سەد جاری تەمام
دەنوێ و کارێ دەکا دیتت کە بێ دەنگ بوو و مات
هەر وەکوو ساحێبی خۆی گەهـ ساغە و گاهی دڵ بە غەم
باتنی ژەنگ و قەساوەت زاهیری سەوم و سەلات
چونکە زور خۆشم دەوێ حەیفە لە خۆمی کەم جودا
مەعدەکەی گیراوە قەبزە کارێ ناکا ناردمە لات
تۆ حەکیمی حاڵی وی مەولایی تۆش بۆ حاڵی من
تۆ بە جەددی شێخی خۆت بمدە بە یەکجاری نەجات
ناو زگی خاوێن کەوە با بەس لە خۆی غافڵ ببێ
ئوجرەتی وی حازرە چەندی بڵێی بیکەم بەرات
ئەی «ئەمینتخلص» ئوستا دەزانێ بۆ سەعاتی لازمە
بۆ چی ناچیە خزمەتی تا بتدەنێ ئاوی حەیات