شینگێڕی شێخ عەبدوولقادری شەمزینی

از کتاب:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
اثر:
امین اشنویی (1889-1954)
 2 دقیقه  1233 مشاهده
موریدان خاک بەسەر خۆ کەن بکەن فەریاد و ئەفغانێ
لە پاشی شاهی شەمزینێ بگێڕن شین و گریانێ
دڵم هەر وەک کەبابێکی دەسووتی لێم نەبوو مەعلووم
کە شێخم چی بەسەر هات و لە غوربەت کەوتە زیندانێ
وەیا دەو ئاخرێ ڵاڵ بم لە دنیایێ ویداعی کرد
یەتیمی هێشتەوە عالەم بە داغ و دەردی هیجرانێ
لە تاریکی غەم و ماتەم بە سەد حەسرەت دەناڵێنم
فەلەک!زاڵم! چراغی خانەدانی سەید تەها کوانێ
دەریغا بۆ گوڵی باغی عوبەیدووڵڵایی شەمزینێ
لە بۆ ئەو مەعدەنی فەیز و عەتا و بەحری ئیحسانێ
لە کوێی ئەی شەهسواری نەسڵی پاکی غەوسی گەیلانی
کە تەکیە و خانەقات ماون بە بێ ساحیب لە مەیدانێ
لە دونیایێ لە بۆ ئاخر نەمردم من ئەوێ ڕۆژێ
کە دەستی پاکی تۆم قوربان زیارەت کرد لە ڕاژانێ
نەهالی ئالی تەها، نەوجەوانی سەیید محەممەد بوو
کە جەرگی عالەمێ بیللا لە بۆ وی هاتە سووتانێ
لە دونیایێ لە وەسڵی تۆ ئەگەر نەومید و بێبەش بووم
وەلی دامنی تۆ دەگرم دە ڕۆژی حەشر و میزانێ
دەڵێم یا غەوسی سانی من سەگی دەرگاهەکەی تۆ بووم
لە خزمەت جەددی خۆت بۆمان شەفاعەت کەی لە دیوانێ
دەڵێن عەبدی موبارەک هات هەموو عالەم کەیف خۆشن
لە داخی شێخی لێت تاڵ بوو «ئەمینتخلص» تۆ عەیدی قوربانێ