شینگێڕی شێخ عەبدوولقادری شەمزینی
از کتاب:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
اثر:
امین اشنویی (1889-1954)
1 دقیقه
1172 مشاهده
ئەی موریدانی تەریقەت هاتووە ئەوڕۆ جەواب
ئیختیارم پێ نەماوە لێم بڕان ئارام و تاب
زیندەگانیم لێ حەرام بوو پاشی عەبدوولقادری
غەوسی سانی نەسڵی پاکی سەییدی عالیجەناب
ئەی غەریبی دوور وڵات و ئەی شەهیدی بێ گوناهـ
پشتمت تێکدا شکاند و خانەت لێ کردم خەراب
ڕۆژی ڕووناکم لە داخت لێ بووە تاریکە شەو
ئافتابی ڕووت بزر بوو کەوتە ژێر پەردەی حیجاب
وات بە ناری فرقەتێ سووتاندم ئەی زاڵم فەلەک
دێ لە نێو کوورەی دەروونم بۆنی سووتانی کەباب
بوومە مەجنوون ڕووت و عوریان نائومێدی وەسڵی یار
تاقەتی سەبرم لە دەس چوو لێم حەرام بوو خورد و خواب
جێنشینی غەوسی سانی سەید محەممەد نەوجەوان
مەرقەدی پاکت لە کوێیە مەنزڵت کردە توڕاب
بولبولی تەبعی «ئەمینتخلص» ڵاڵ بوو زمانی تا ئەبەد
بۆ گوڵ و بۆ غونچەیی گوڵ نازەنین فەرزەند و باب