وەسفی خانەدانی شێخ کەماڵ
از کتاب:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
اثر:
امین اشنویی (1889-1954)
2 دقیقه
1036 مشاهده
گەر سوحبەتی شیرینی تۆ، من دێنمە خەیاڵم
وەک نەی لە برینی کۆنی جەرگی خۆ دەناڵم
ئەو ساڵە چ قەوماوە کە مەحروومی ویسالم
عالەم بە تۆ دڵشاد و ئەمن دوور لە جەماڵم
هەر بەختی بەدی خۆمە وەها بۆتە زەواڵم
مەئوایی گوڵی من لە جیهانداری سەفایە
جێی زیکر و موناجات و فیووزات و دوعایە
مەعلوومە بە خۆڕای دڵی من نەسووتایە
پەروانە ئەگەر عاشقی دیداری چرایە
من عاشقی نووری روخی فەرزەندی جەلالم
مردم شەو و ڕۆژ هێندە بکێشم غەمی دووری
شووتا دڵی زارم لە تەب و تابی سەبووری
ئیزهاری غەمم مەنع دەکا شەرمی حزووری
ئەی بولبول ئەتۆ عاشقی ڕوویی گوڵی سووری
من عاشقی ڕوویی گوڵی ئەولادی کەماڵم
عالەم هەموو پێی زانی بە ئەسراری نەهانم
من عاشقی باڵایی وەکوو سەروی ڕەوانم
شەیدایی گوڵ و عارزی مەجبووبی زەمانم
مەجرووح بە تیری موژەیی چاوی جوانم
سەرگەشتە و حەیرانی دوو ئەبرۆیی هیلالم
سەییاد عەجەب بوومە بە داوی تۆ گرفتار
تاکەی تۆ ئەسیری خۆ دەکەی هێندە بریندار
مەحبووسم و یەخسیرم و مەجرووحم و بیمار
ئەی جانی ئەمینتخلصت بە فیدا یاری وەفادار
لوقمانی حەکیمی بکە چارێکی لە حاڵم