یا ڕەسوڵەڵڵا

از کتاب:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
اثر:
امین اشنویی (1889-1954)
 1 دقیقه  1498 مشاهده
ئەمن شەرمەندە و ساحێب گوناهم یا ڕەسووڵەڵڵا
پەشیمان و زەلیل و ڕوو سیاهم یا ڕەسووڵەڵڵا
لە دونیا و قیامەت خۆ دەزانی ئۆمەتی تۆمە
بە جوز تۆ کەس نییە پشت و پەناهم یا ڕەسووڵەڵڵا
لە سەر شەرمی گوناهی خۆم دەگریێم و دەناڵێنم
بکە ڕوحمێ بە گریان و بە ئاهم یا ڕەسووڵەڵڵا
هەموو عومری عەزیزم سەرفی لەهو و لەعبی دونیا کرد
بە خۆڕایی لە دەس چوو ساڵ و ماهم یا ڕەسووڵەڵڵا
لە دەرگاهی تۆ ئەی شاها دەزانم نائومێد نابم
گەدامە، سائیلی دەرگاهی شاهم یا ڕەسووڵەڵڵا
بە عالەم وا بڕاوە خەرمەنی ئیحسانی لوتفی تۆ
بدە لەو خەرمەنەی یەک پەڕە کاهم یا ڕەسووڵەڵڵا
لە سەر نامەی ئەمینتخلصی دا سەراسەر هەر گوناهـ سەبتن
«كرام الكاتبينعربی» بوونە گەواهم یا ڕەسووڵەڵڵا