یا ڕەسوڵەڵڵا
لە کتێبی:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
بەرهەمی:
ئەمین ئوشنوویی (1889-1954)
1 خولەک
1501 بینین
ئەمن شەرمەندە و ساحێب گوناهم یا ڕەسووڵەڵڵا
پەشیمان و زەلیل و ڕوو سیاهم یا ڕەسووڵەڵڵا
لە دونیا و قیامەت خۆ دەزانی ئۆمەتی تۆمە
بە جوز تۆ کەس نییە پشت و پەناهم یا ڕەسووڵەڵڵا
لە سەر شەرمی گوناهی خۆم دەگریێم و دەناڵێنم
بکە ڕوحمێ بە گریان و بە ئاهم یا ڕەسووڵەڵڵا
هەموو عومری عەزیزم سەرفی لەهو و لەعبی دونیا کرد
بە خۆڕایی لە دەس چوو ساڵ و ماهم یا ڕەسووڵەڵڵا
لە دەرگاهی تۆ ئەی شاها دەزانم نائومێد نابم
گەدامە، سائیلی دەرگاهی شاهم یا ڕەسووڵەڵڵا
بە عالەم وا بڕاوە خەرمەنی ئیحسانی لوتفی تۆ
بدە لەو خەرمەنەی یەک پەڕە کاهم یا ڕەسووڵەڵڵا
لە سەر نامەی ئەمینناسناوی ئەدەبیی دا سەراسەر هەر گوناهـ سەبتن
«كرام الكاتبينعەرەبی» بوونە گەواهم یا ڕەسووڵەڵڵا