وەسفی حەزرەتی محەممەد (د-خ)

لە کتێبی:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
بەرهەمی:
ئەمین ئوشنوویی (1889-1954)
 2 خولەک  2185 بینین
شەرمەندەیە گوڵ، ئەز ڕووخی زیبایی محەممەد
سازەندەیە بولبول لە تەماشایی محەممەد
جوبریلە سەناخوانی سەراپایی محەممەد
تەسبیحی مەلەک، مەدح و سەناهایی محەممەد
ئەی جان بە فیدای نەرگسی شەهلایی محەممەد
وەک لەیلییە مێعراجی، لەسەر جێ خۆ کە ڕابوو
جوبریل لە مەقامی خۆ لە خزمەت وی جودا بوو
عیسایی نەبی گەرچی لە سەر ئەوجی سەما بوو
ئەو تاییرە مێعراجی لەسەر عەرشی خودا بوو
حەق کردی سەلام، ئەز قەد و باڵایی محەممەد
زاهیر بوو لە ئادەم وەکوو نوورێ، شەهی خاتەم
جەمعی مەلەکان سوجدە دەبەن حەزڕرەتی ئادەم
سەلەواتی خودا بێ لە جەماڵی وی هەموو دەم
وەڵڵاهی بە ئەو واحید و خەللاقی دوو عالەم
دەر عالەم و ئادەم نییە هەمتایی محەممەد
مەحبووبی خودا ڕەحمەتی حەق سەییدی سەروەر
فەخری دوو جیهان شاهی نەبی شافیعی مەحشەر
سوڵتانی جیهان خەتمی ڕەسووڵ ساحێبی کەوسەر
شەمس و قەمەر ئەز موقتەبیسی نووری وی یەکسەر
جن و بەشەرن عاشق و شەیدایی محەممەد
شەرمەندە و شێواو و پەرێشان و حەزینم
لەو شاری شنۆشوێن بێ کەس و بێچارە ئەمینناسناوی ئەدەبیم
سەد شوکری خودا ئوممەتی ئەو سەروەری دینم
ماڵ و سەر و ئەولاد و ڕوح و گیانی شیرینم
قوربانی قەد و قامەتی ڕەعنایی محەممەد