مەدحی حەزرەتی ڕەسووڵی ئەکڕەم (د-خ)
لە کتێبی:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
بەرهەمی:
ئەمین ئوشنوویی (1889-1954)
2 خولەک
1620 بینین
ئەی تاییری ئەوجی فەلەکی عەرشی مووعەللا
شاهەنشەهی ئیقلیمی عرووجی فەتەجەللا
سوڵتانی مەقامات و کەڕاماتی تەجەللا
باعیس بە تۆ بوو خەڵق کران ئادەم و حەووا
عەرش و فەلەک و ئەرز و سەما جەننەتی ئەعلا
نووری تۆ لە ڕووی ئادەمێ بوو حازر و مەوجوود
بۆ جەمعی مەلاییک خودا کردییە مەسجوود
ئەی تاقە گوڵی ڕەحمەتی شاهەنشەهی مەعبوود
دەر هەر دوو جیهانم بە خودا هەر تۆیی مەقسوود
غەیرەز تۆ کەسم نییە لە دونیا و لە عوقبا
حامیم و مووزەممیل بووە ئەکلیلی قەبایەت
شەرحی تۆ «الم نشرحعەرەبی»ە جانم بە فیدایەت
ئەی «خلقی عظيمعەرەبی» مەدحی تۆ «لولاكعەرەبی» سەنایەت
«يعتيك فترلاعەرەبی» بووە ئەنعام و عەتایەت
بۆ قامەتی رەعنایی تۆ بوو خەلعەتی زیبا
ئیعجازی تۆ «شق القمرعەرەبی»ە سەییدی عالەم
کوففاری قوڕەیشی هەموویان کەوتوونە ماتەم
سەد مووعجیزەیی دی لە تۆ زاهیر بوو بە هەر دەم
هاتوون بە زوبان شادە دەدەن وەک بەنی ئادەم
بۆ دەعوەیی پێغەمبەریت ئان ئاهوویی سەحرا
عاسیی و گوناهکارە ئەمینناسناوی ئەدەبی ئەهلی شنۆشوێنیە
بێزار لە ئەقوام و لە ماڵ و سەری خۆیە
شەرمەندە و ئەفکەندە وەکوو کۆنە پەڕۆیە
ئومێدی بە لوتفی حەقە چون ئوممەتی تۆیە
سائیل نییە مەحڕووم لە دەرگاهی شەهەنشا