گازە
از کتاب:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
اثر:
امین اشنویی (1889-1954)
2 دقیقه
1508 مشاهده
یا «شفيع المذنبينعربی» تۆ چارەیی کارم بکە
زۆر پەشیمانم عیلاجی قەلبی بیمارم بکە
مەرهەمێکی لەو دەروونی وا بریندارم بکە
ڕوحمێکی بەو زیللەت و بەو چاوی خوێنبارم بکە
پێم کەڕەم کە جامی عیشقێ! مەست و خوممارم بکە
عاسی و دەرماندە و زار و زەلیلم، دڵ بە خەم
عومرەکەم ڕابرد لە لەهو و لەعبی دونیا بیش و کەم
ڕۆژێکی ڕوونم نەدی غەیری خەم و دەرد و ئەلەم
گەرچی زۆر ساحێب گوناهم، ئۆمەتی تۆم هەر چی هەم
هەر بە خۆت روحمێ بە ئاهـ و ناڵەیی زارم بکە
وەختێ عیزرائیل کە دێ بۆ قەسدی قەبزی گیانی من
لەشکری ئیبلیس دێ بۆ غارەتی ئیمانی من
دێ سەدایی گریە و شیوەن لە فەرزەندانی من
ئەی نیساری خاکی بەر پێت، سەد هەزار وەک گیانی من
زوو بگە هاواری من، لەو وەزعە قوتتارم بکە
دوو مەلاییک دێنە سەر من، وەک لە قەبری تەنگ و تار
بۆ سوئالێ لێم دەپرسن وا بە شیددەت ئاشکار
من غەریب و عاجز و تەنها و بێ ئەحباب و یار
یا ڕەسووڵەڵڵا، تۆ بمکەی لەو عەزابەی رەستگار
شادومانی فەیزی لوتفی شاهی غەففارم بکە
تۆ «شفيع المذنبينعربی»ی، ڕۆژی میزان و حیساب
«رحمةللعالمينعربی»ی، ساحەبی وەحی و کتاب
من ئەمینتخلصی ڕووسیا گەر مووستەحەققم بۆ عەزاب
ئۆمەتی تۆمە، زەلیلم ئەی شەهی عالیجەناب
تۆ پەناهی عاسیانی چارەیی کارم بکە