گازە
از کتاب:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
اثر:
امین اشنویی (1889-1954)
2 دقیقه
1367 مشاهده
ئەی خوداوەندی کەریم و خالقی لەیل و نەهار
واحیدی گەورە و عەزیم و ڕازقی هەر مور و مار
خۆت دەزانی حاڵی من ئەی پادشاهی کردگار
عەبدێکی زۆر ڕووڕەشم، زۆر عاسی و زۆر شەرمسار
نیم بە هیچ ئەشیا بە غەیری لوتفی تۆ ئومیدوار
چاو دەگێڕم تا ببینم عالەمێ ساحێب گوناهـ
نابینم هیچ کەس وەکوو خۆم، شەرمسار و ڕوو سیاهـ
عومرەکەم یەکسەر لە لەهو و لەعب دونیا کرد تەباهـ
زۆر پەشیمانم لە زەنب و سەهوی نیسان یا ئیلاهـ
خۆم بە تۆ ئەسپارد، نیمە تاقەتی سووتانی نار
تۆ غەفووری تۆ سەبووری تۆ ڕەئووفی تۆ ڕەحیم
تۆ خەبیری تۆ بەسیری تۆ سەمیعی تۆ عەلیم
من گونەهکار و زەلیلم، من عاسی و مەزنەب ئەسیم
تۆ شەهی ساحێب کەرم، من هەم لە دەرگاهت یەتیم
من گەدایی عاجیز و تۆی شاهی ساحێب ئیقتدار
گەرچی ئەعدادی گوناهم نایەتە حەدد و حیساب
کاغەزی سەر شانی چۆپەم، پڕ لە ئەفعالی خراپ
لایەقم بۆ مەغفیرەت یا مووستەحەققم بۆ عەزاب
نائومێد نیمە لە ڕوحمت، ڕوحمی تۆ زۆرتر لە باب
ڕوحمەکەم پێ بکە لە نەزعی ڕۆح و قەبری تەنگ و تار
تۆ بە حەققی حورمەتی ئەو سەروەرەی دونیا و دین
صادق الوعدە الامين و رحمة للعالمينعربی
ساحەبی قورئان و وەحی و ئیفتخاری مورسەلین
عەفو کە یەکسەر خودایە، زەنب و عوسیانی ئەمینتخلص
تۆ بە قورئانی قەدیم و حورمەتی هەر چوار یار