ئاوات
از کتاب:
کاروانی یار
اثر:
جلال مدحت خوشنام (1934-1998)
1 دقیقه
643 مشاهده
خورپەی ماچی ئەو هەڵبەستەم
ئاوات و نازی ئەو هەستەم
گەش بێتەوە وەکوو پەنگر
گەرم گەرم
لە سەرما و سایەقەی زستان
نەرم نەرم
بۆ سەر یاخەی خۆشەویستان
بۆ جەژنانە... بە دیاری
بۆ نووسەری کوردەواری!
ئاوات و نازی ئەو هەستەم
گەش بێتەوە وەکوو پەنگر
گەرم گەرم
لە سەرما و سایەقەی زستان
نەرم نەرم
بۆ سەر یاخەی خۆشەویستان
بۆ جەژنانە... بە دیاری
بۆ نووسەری کوردەواری!