ڤالنتینا تریشکۆڤا
از کتاب:
کاروانی یار
اثر:
جلال مدحت خوشنام (1934-1998)
2 دقیقه
771 مشاهده
تریشکۆڤا...
کچە شۆخە سواری گوردوون
ئەی هەڵگری چڵی زەیتوون!
هۆ قارەمان:
گەر ڕەت بووی لە سەر نیشتمان
تەماشای کوردستانم کە
سەیری گوڵزاری جوانم کە
ڤالنتینا...
پەریی کێو و کەژ و شاخە
سەراپا چیمەن و باخە
تریشکۆڤا...
لووتکەی شاخانی وڵاتمان
سپینە وەکوو ئاواتمان
ئاشتیخوازین
ڕاستنیازین
بیر کۆتری سپی بە نازین
لە ڕاپەڕین
لووتکە و بازین
گەلپەروەرین، کوردپەروەرین
تریشکۆڤا...
گەردوونەوانی پاڵەوان
لە دامێنی سێبەری تۆ
کە بە سەرمانا ڕەت ئەبی
دەست ناکەوێتن نانی جۆ
هەزاران وا لەتلەت ئەبێ
ئەبنە خۆراکی بۆردومان
لەڕێی ئازادیی نیشتمان
هەزاران مێلاق ئەچێنن
پێی سەر مەمکان ئەنەخشێنن
کیژانی وەکوو تۆ ئازا
کەلهوڕ و سۆران و زازا
ئەڕازێننەوە سوورەگوڵ
ئەلاوێننەوە خاک و گڵ
ئەبنە قوربانی ڕێی ژیان
تریشکۆڤا...
لە هێرشی لەناو بردن
ئەگریجە خاو
کەزیی بادراو
هیی خوشکانت
هاوڕێیانت
ئاڵۆزاوە
کە ئاڵاوەتەوە داربەڕوو
پڕ بە گەروو
لەپاش مردن
هاوار ئەکا
سکاڵا و ڕازی یار ئەکا
سڵاو سڵاو، هەزار هەزار
ئەی جۆتە سوار
مایکۆڤسکی... ڤالنتینا
ڤالنتینا:
مەلەوانی گۆمی خوێناو
کۆرپەی خنکاو
کە لە بێشکەی داڕزاوە
بەهار ئەکا، هاوار ئەکا
تریشکۆڤا:
هانای بگەیێنە گەردوون
تۆ نزیکی!
بێگومان ئەوا خەریکی
بڵێ گەردوون:
ئەو کۆرپانەی کە ناردووتن
بۆ نیشانەی جوانی ژیان
لەڕ و پووتن
برسی و ڕووتن
ڕۆڵەی ساوا
گەلێکی وا
نایەوێ بچەوسێتەوە
هۆزی لەناو بتوێتەوە
گەر نەیپرسی
لە ئازادیی زگی برسی
بەبێ ترسی
بڵێ یەک پارچە ئاواتن
لە خەباتن
چونکە گەلی ڕۆژهەڵاتن!
تریشکۆڤا...
ئێمەش لێرە
لەو شاخە سەختە و هەڵدێرە
پێ شوونی هۆزی تۆ ئەکەین
چاوەڕێی ڕۆژی خۆ ئەکەین
هەرچەندە ماومانە هێشتا
بەڵام ئێستا
ببوورە گەر دیاریی ئێمە
یاری ئێمە
ملوانکەی مێلاقی سوور بێ
دڵی خوشکانی جەسوور بێ
گوڵی گەش گەش
چنراوەی لاپەڕی زێڕین
هەر ئافەرین
ئافەرین بە دوای ئافەرین
تا دابەزین
لە ئێمەوەش دوشمن بەزین
بۆ تۆ پێشکەش
تریشکۆڤا...
کچە شۆخە سواری گوردوون
ئەی هەڵگری چڵی زەیتوون!
هۆ قارەمان:
گەر ڕەت بووی لە سەر نیشتمان
تەماشای کوردستانم کە
سەیری گوڵزاری جوانم کە
ڤالنتینا...
پەریی کێو و کەژ و شاخە
سەراپا چیمەن و باخە
تریشکۆڤا...
لووتکەی شاخانی وڵاتمان
سپینە وەکوو ئاواتمان
ئاشتیخوازین
ڕاستنیازین
بیر کۆتری سپی بە نازین
لە ڕاپەڕین
لووتکە و بازین
گەلپەروەرین، کوردپەروەرین
تریشکۆڤا...
گەردوونەوانی پاڵەوان
لە دامێنی سێبەری تۆ
کە بە سەرمانا ڕەت ئەبی
دەست ناکەوێتن نانی جۆ
هەزاران وا لەتلەت ئەبێ
ئەبنە خۆراکی بۆردومان
لەڕێی ئازادیی نیشتمان
هەزاران مێلاق ئەچێنن
پێی سەر مەمکان ئەنەخشێنن
کیژانی وەکوو تۆ ئازا
کەلهوڕ و سۆران و زازا
ئەڕازێننەوە سوورەگوڵ
ئەلاوێننەوە خاک و گڵ
ئەبنە قوربانی ڕێی ژیان
تریشکۆڤا...
لە هێرشی لەناو بردن
ئەگریجە خاو
کەزیی بادراو
هیی خوشکانت
هاوڕێیانت
ئاڵۆزاوە
کە ئاڵاوەتەوە داربەڕوو
پڕ بە گەروو
لەپاش مردن
هاوار ئەکا
سکاڵا و ڕازی یار ئەکا
سڵاو سڵاو، هەزار هەزار
ئەی جۆتە سوار
مایکۆڤسکی... ڤالنتینا
ڤالنتینا:
مەلەوانی گۆمی خوێناو
کۆرپەی خنکاو
کە لە بێشکەی داڕزاوە
بەهار ئەکا، هاوار ئەکا
تریشکۆڤا:
هانای بگەیێنە گەردوون
تۆ نزیکی!
بێگومان ئەوا خەریکی
بڵێ گەردوون:
ئەو کۆرپانەی کە ناردووتن
بۆ نیشانەی جوانی ژیان
لەڕ و پووتن
برسی و ڕووتن
ڕۆڵەی ساوا
گەلێکی وا
نایەوێ بچەوسێتەوە
هۆزی لەناو بتوێتەوە
گەر نەیپرسی
لە ئازادیی زگی برسی
بەبێ ترسی
بڵێ یەک پارچە ئاواتن
لە خەباتن
چونکە گەلی ڕۆژهەڵاتن!
تریشکۆڤا...
ئێمەش لێرە
لەو شاخە سەختە و هەڵدێرە
پێ شوونی هۆزی تۆ ئەکەین
چاوەڕێی ڕۆژی خۆ ئەکەین
هەرچەندە ماومانە هێشتا
بەڵام ئێستا
ببوورە گەر دیاریی ئێمە
یاری ئێمە
ملوانکەی مێلاقی سوور بێ
دڵی خوشکانی جەسوور بێ
گوڵی گەش گەش
چنراوەی لاپەڕی زێڕین
هەر ئافەرین
ئافەرین بە دوای ئافەرین
تا دابەزین
لە ئێمەوەش دوشمن بەزین
بۆ تۆ پێشکەش
تریشکۆڤا...