شیعرەکانم

از کتاب:
کاروانی یار
اثر:
جلال مدحت خوشنام (1934-1998)
 1 دقیقه  749 مشاهده
هەڵبەست هۆنراوە و شیعری من
مانای سەرچاوەی بیری من
هەڵقوڵاوە لە کانگەی دڵ
وەک چریکەی بولبول بۆ گوڵ
یا وەک شەونمی نیوەشەو
گوڵی خەوتوو بکا لە خەو
بەڵام دێتە دەر بە هاوار
بۆ گەلی چەوساوە و هەژار
بە هاوارێکی پڕ دەروون
بۆ ڕووناککردنەوەی گەردوون!