نازی جوانێک
از کتاب:
کاروانی یار
اثر:
جلال مدحت خوشنام (1934-1998)
1 دقیقه
880 مشاهده
لالە، سونبول، چیمەن، گیا
بولبول و گوڵ، کەژ و چیا
خورپەی دڵم، گەلاوێژێ
بۆ لەنجەی باڵادرێژی
سەنەوبەر و سەرو و شاتان
لە چۆپی دانە بێ پایان
هەرگیز جۆگەلەش بە پڕتاو
یا خوماری نەرگز، خوناو
نازی چاوی ئەگێڕنەوە
وەک پەنجە و گوڵ چنینەوە
خەندە و پێکەنینی ئەدزن
هێشتا کەش بە بزەی کزن
لەبەر جوانیی نازی لەیلێ
دڵ کەوتۆتە مەشقی، مەیلێ
لە پەنجەی پێ تا تەوقی سەر
چیمەن، چڵە، گوڵە یەکسەر
بە دەم خونچە بە چاو نەرگز
بە پەرچەم خەزەرەی پاییز
بە کوڵمە سێو، بە سینگ هەنار
بە گەردەن گوڵزاری بەهار
پەنجە ناسک، ددان تەرزە
بووکە یا پەرییە لەم ئەرزە
بە دەستە لەسەر پشت کەزی
بە بۆن شەمامەی ناو ڕەزی
بەڕاستی وەسفی پێ ناوێ
بەڵام «خۆشناوتخلص» ی خۆش ناوێ!