سۆزی باوەش

از کتاب:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
اثر:
جمیل رنجبر (1949-1980)
 1 دقیقه  515 مشاهده
دڵ لەلای دایکی خۆشەویستمە
منی پێگەیاند کە پێویستمە
لای لایەی جاران ئەزرنگێ لە گوێم
بە ئامۆژگاری ڕووناکی کرد ڕێم
خوایە، چ ڕۆژێ ئەکەمەوە باوەش؟
دایکی دڵسۆزم، منی چارە ڕەش؟
گەر خەوش نەبێ ئەگریم وەک مناڵ
(لاچەک بەسەر بوو)، بۆ من شانزە ساڵ
بۆچی کەس نییە پێم بڵێ ڕۆڵە؟!
هەڵسە، دانیشە، (بسێنە تۆڵە)!
بۆیە بەرژەوەندیم بۆ پاشەڕۆژم
بۆیە لە دووریت ئەسرین ئەڕێژم
بۆ ژینی خۆشیم بۆ من لەباسی
چاوی بێ ووزەت دوور من ئەناسی
کە ئەگەیشتمە دەرگای ماڵەوە
ئەتخستمە ژێری جووتی باڵەوە!
هەڵت ئەمژیم ماچت ئەکردم
گشت غەم و تاڵیت لەبیر ئەبردم
بە وشەی (ڕۆڵە) به روویەکی خۆش
ئەتلاواندمەوە بێگەرد فەرامۆش
پاش حەسانەوەم بەڕێت ئەکردم
داوای سەربەرزیت لەخوا ئەکردم
شەو لە خەونم دا، ڕۆژیش بە (خەیاڵ)!
هاوارم دایە دڵ بوویتە زوخاڵ!
هەر یەکێکی وەک دایکم ئەبینم
بۆیە پڕ بەدڵ لێی ڕائەمێنم
کە بانگی ئەکەم ئەڵێم دایە گیان
ئۆمێد بڕ ئەبم لە چێژی ژیان