چوارينه
از کتاب:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
اثر:
جمیل رنجبر (1949-1980)
1 دقیقه
766 مشاهده
سوپاس بۆ دایکم منی پێگەیاند
منی لەباخی پیاوەتی ڕواند
خستمیە جەرگەی تێکۆشانەوە
تا کۆشکی پەستی و دیلیەتیم ڕووخاند
کام تاسەی گەرم، بە موژدەی بەهار؟
لائەبا هەوری کڕیوەی ئازار..
کام شەماڵی سۆز، لە چللەی هاوین؟!
کپ ئەکا قڕچەی گەرما بۆ هەژار!!